سەرکوتی دەنگەکان
بیروڕا 06:05 PM - 2023-07-21
تایبەت
ئەرسەلان مەحمود
ئەرسەلان مەحمود
ئەوەی بەناوی حکومەت و حکومڕانێتیی و خۆڕاگرییەوە، دەگوزەرێت و دەرخواردی کوردەواری ئەدرێ لەسەرکوت و راونان و ڕفاندن و زیندانی و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان و دەنگی ئازادو ئازادیخوازان، کاریگەری زۆر خراپی لەسەر پێگەی هـەرێم و ئینتمای نیشتمانی تــاک و تێگـەیشتنی شەقام دروستکردووە، ئەوەی دەیەها ساڵە بونیاد ئەنرێ خەریکە تەواو بێبەها دەکرێ و لەمەنگەنە ئەدرێ!!
ئەم کارو کاردانەوەو ڕەفتارانەی حکومەت لەهەولێرو دهۆک و دەڤەری بادینان دەرهەق بەڕۆژنامەوان و ئازادیخوازان گرتوونیەتەبەر، کارو کردەی دەسەڵات و حوکمی دەوارنشین و داپڵۆسێنەرانەن، سەلمێنەری ئــەو حەقیقەتە ڕەهایەن (ئەوەی ئازادی لێزەوت نەکرابێت نازانێت بـەهـای لەدەستدانەکەی چەندەو باجەکەی چی دەبێت).
ئەگەرنا کەی رەوایە تۆ دوێنێ بەدەست ڕژێمی بەعسەوە هەمان ئەو ماف و ئازادییانەت لێزەوت کرابێت بەڵام ئـەمڕۆ خۆت لەخەڵک و هاونیشتمانییەکانی قەدەغەو یاساغی بکەیت، ئـەمـە پـارادۆکسە، عـارو عەیبەو نەنگییە، شەرمەزارییەکی قوڵە، عاقیبەتەکەی دیارە، لەسەددام و ڕژێمەکەی باشتر نابێت.
گوزارشتکردنێک لەخۆت و گواستنەوەی زانیارییەک لەسەر ڕەوشەکە، تەنانەت هەر نیازو مەبەست و ئامانجێکی سیاسی و جڤاکی لەپشتیەوە بێ، کاردانەوەیەکی هەڵە چارەسەری ناکات، ئـەگـەر ڕاستیت دەوێت و دەتوانی بەرگەی ڕاستییەکان بگری، بەدەنگەوە چوون و بەدواداچوون و هێنانە ئاراوەی دیالۆگێکە عەقلانی، نەک سەرکوتکردنی ماف و بیرۆکەو ئازادییەکان و ئازادیخوازان.
ئەو دۆخەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەڕێگەی سەرکوتکاری دەنگەکان و سەپاندنی ئیرادە بەسەر حزبەکەی خۆی و کۆمەڵانی خەڵکدا دەیەوێ بیهێنێتە ڕۆژەڤەوە، چونکە ڕەگەکانی لـەسروشتی بـوونی کـاری حزبی و خواستی خەڵکەوە نەهاتوون، تڕەکەڵەکە، ئەمڕۆش نەبێ سبەی دەڕمێ، ئەوەی بەباوە هاتبێت هەر بەباوەش دەڕواو سەرکوتکاری لەتێگەیشتنە بنچینەییەکانی بوون و سروشتیبوون ناگۆڕێ، هێزو خۆڕاگری هەر جۆرە حوکم و حاکمیەت و دەسەڵاتێک توانای سەرکوتکاری نییە، رەخساندنی زەمان و زەمینەی گەشە پێدەری بیرۆکەو بەرزکردنەوەی تـوانستەکانی خەڵکەکەیەتی.
سەرۆک وەزیرانێک بەناوی حکومەت و حکومڕانێتییەکی خۆ ڕاگرەوە، ئەگەر هەروا بێباکانە مافە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیانی خۆی ڕەت بکاتەوە، نەک هەر بۆ سەر خاک و خەلکەکەی خۆی، بگرە بۆ سەر سەفارەتخانەو وەبەرهێنەران و موسافیرانی بیانیش دەبێتە مەترسی، ئـەو دەسەڵات و دەسەڵاتدارەی دودڵ نییە لەخراپ کەڵک وەرگرتن لەپێگەکەی و خراپ بەکاربردنی دەسەڵاتەکەی بەرامبەر بەخەڵکەکەی خۆی، دودڵیش نابێت لەدرۆکردن و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ نوێنەری وڵاتان و ئەوانی تردا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

