سه‌رنجێك كه به‌ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم
بیروڕا 01:35 PM - 2023-07-23
تایبەت
هێڤار محمد عمر
هێڤار محمد عمر*
ده‌ست و په‌نجه و قه‌ڵه‌می ئازادی و بوێری كۆتوبه‌ند ناكرێت ، ئه‌مه خه‌سڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو دا خه‌می گشتی و مافی گشتی خه‌ڵك بۆته ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانیان یه‌كێك له‌و كه‌سانه هاوكار و هاوپیشه‌مان (شێروان شێروانی)ییه، كه ئاشكرایه و له مێژوودا سه‌لمێندراوه زیندان ڕێگه له ده‌نگ و ئیراده‌ی ئازاد ناگرێت، بۆیه پێویسته كه ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌بگه‌ن كه ڕه‌وشی مافی مرۆڤ و ئاستی ئازادی ڕاده‌ربڕین له ئاستێكی زۆر خراپ و مه‌ترسیداردایه كه ئه‌مه بێگومان پڕه‌نسیپ و بنه‌ماكان له ده‌ستوری عێراقدا چه‌سپاوه و ئه‌م مافه جێگیركراوه و ناكرێت و نابێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مافه ده‌ستوریانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان و كارمه‌ندانی دام و ده‌زگا ئه‌منی و حوكومیهكان و پارێزه‌راندا بكرێت.
ناڕه‌وایه و نا یاساییه كاتێك سه‌كۆ و مینبه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و ترساندن و تۆقاندنی ده‌نگی ئازادی و بوێری كه داكۆكی له ئاڕاسته‌ی گشتی و داواكاریه‌كان ده‌كات له چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌تی یاسای و ده‌ستوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووی و ویژدانی و ئه‌خلاقی، به‌كارهێنانی دام و ده‌زگا یاساییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خۆی له خۆیدا تاوانێكی ناڕه‌وایه ده‌رحه‌ق به گه‌ل و نیشتیمان.
بۆیه ئێمه وه‌كو پارێزه‌ر و ڕۆژنامه نووس ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی به‌ره‌ی گه‌ل و ڕه‌وتی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ئاشتی و ده‌نگی پێشكه‌وتن خوازان له‌م باره‌یه‌وه داواده‌كه‌ین لایه‌نه‌په‌یوه‌ندی داره‌كان و دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كان له هه‌رێم و له به‌غدا و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به ئه‌ركی پێویست و مێژووی خۆیان سه‌ربه‌خۆیانه و بابه‌تیانه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌نگه مه‌ترسیداره و ڕیگه بهوهنهدرێت به‌ناوی یاساوه مافی سروشتی و ده‌ستوری له ئازادی ڕاده‌ربڕینی مرۆڤ بگرێت.
به‌پێی پێوه‌ره یاسا و ده‌ستورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له هه‌موو جیهاندا، به‌تایبه‌تی كه له ماده‌كانی (37) و (38) دا له ده‌ستوری عێراقی هه‌میشه‌یدا هاتووه وه له‌سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتن نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ساڵی(1948) دا هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م دیاردانه كهڕوودهدهن له هه‌رێمدا به‌ده‌ر له یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماكان و پڕهنسیپهكانی مافی مرۆڤ و بڕگه و ده‌ق و ڕۆح و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌ستور ، ئه‌زموونی ڕابردوو و ئێستا‌و ئاینده‌مان ده‌خاته ژێر مه‌ترسیه‌وه به له ده‌ستدانی شه‌رعییه‌تی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو تاوانێكی مێژووی دژ به گه‌ل و نیشتیمان.
*نوسه‌ر و پارێزه‌ر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

