سەردانەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپێناو چیدایە؟
بیروڕا 08:53 PM - 2023-07-25
PUKMEDIA
بیروڕا
هەڤاڵ حەمەعەزیز
دانوستان و وتووێژ بۆ چارەکردنی تەنگژەکان، سیمایەکی ئەقڵانیانەی سیاسەتە. واتە لەبری ئەوەی پرس و بابەتە جیاوازەکان بە توندوتیژی و شەڕ و دروستکردنی قەیران یەکلا بکرێتەوە، هانا بۆ وتووێژ دەبرێت. لە راستیدا وتووێژی سیاسی و دانوستان لەگەڵ لایەن و پارتە رکەبەرەکاندا، یەکێکە لەو بنەما لۆجیکیانەی هەموو کات و لە هەموو شوێنێکدا رێزی لێ گیراوە و هیچ جارێکیش بەها بەرزەکەی خۆی لە دەست نەداوە. وتووێژ و دانوستانی سیاسی، ئاماژەیەکی روونە بۆ پێگەیشتوویی سیاسی. هەروەها یەکێکە لە دەستکەوتەکانی قۆناغی مۆدێرنی مرۆڤایەتی. ئەو کاتەی مرۆڤ لۆجیک و بەها ئەقڵانییەکانی کردە جێگرەوەی چەک و بازوو و شەڕ،
وتووێژ و دانوستانی سیاسیش بووە سیمای هەر دیاری مامەڵەی سیاسی لەنێوان رکەبەرەکاندا. بە مانایەکی تر، وتووێژ و دانوستان دەریدەخات کام لایەن و کام سیاسەتمەدار، بە شێوەیەکی دیموکراتیانە و سەردەمیانە کار بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەکەی خۆی دەکات. هەروەها وا باوە کە دانوستان و وتووێژە سیاسییەکان، کەسی زیرەک و لێوەشاوەی دەوێت. ئەوانەی لە وتوێژ و مێزی گفتوگۆ دەترسن، بەردەوام کار بۆ تێکدانی دانوستانەکان دەکەن و لەبری ئەوە، بژارەی تر دەهێننە ئاراوە. هەڵبەتە سەرجەم بژاردەکانی تر جگە لە خودی دانوستان، بە زیان بۆ کۆمەڵگەکان دەشکێتەوە چونکە هیچ کاتێک شەڕ و دروستکردنی قەیران، لە بەرژەوەندی زۆرینەی خەڵک و هاووڵاتیدا نییە. ئەو لایەن و کەسایەتییە سیاسانەی هانا بۆ وتوێژ و دانوستانی سیاسی دەبەن، یان پڕدەستکەوتن یان لەسەر رێڕەوی راستدان. بەپێچەوانەوە ئەوانەی خۆیان لە وتووێژ و دانوستانی سیاسی دەشارنەوە، هاوکات خۆیان لە رێگە راستەکان و هەڵبژاردە روونەکانیش دەشارنەوە.
لە فەلسەفەی سیاسیدا رێسایەک هەیە، تاکو کەناڵێک بۆ پەیوەندی سیاسی و دروستکردنی دانوستان لەنێوان لایەنەکاندا هەبێت، هیچ پاساوێک بۆ توندوتیژی و گەورەترکردنی قەیرانە سیاسییەکان نامێنێتەوە.
رەتکردنەوەی دانوستان و تێکدانی رەوتی دانوستانەکان، هاوکات تێکدانی کەناڵەکانی پەیوەندییە. هەروەها گەورەترکردنی قەیرانە سیاسییەکانە. ئەوانەشی کار بۆ گەورەترکردنی قەیرانە سیاسییەکان دەکەن، باکیان بە بەرژەوەندی گشتی نییە و تەنیا خۆیانیان لەبیرە.
رەتکردنەوەی دانوستان، هیچ کاتێک بەرئەنجامی دۆخێکی سیاسی تەندروست نییە و پێشزەمینەیەکە بۆ هاتنەئارای هەڵبژاردەی توندتر. لە بنەڕەتدا وتووێژ و دانوستانی سیاسی لەنێوان رکەبەر و دۆستە سیاسییەکاندا دەکرێت بەڵام کاتێک دانوستان رەتدەکرێتەوە، هاوکێشەکە لە رکەبەرایەتییەوە دەبێتە ململانێ و دواتریش قۆناغە ترسناکەکانی تری بەدوادا دێت. هەروەک چۆن رەتکردنەوەی دانوستان و وتوێژی سیاسی، چەند شێوازی جیاوازی هەیە. بۆ نموونە لەکاتی وتووێژەکەدا، پرس و بابەتە سەرەکییەکان بەلاڕێدا ببرێن و هیچ خاڵێک بۆ رێکەوتن و تێگەیشتن لەسەری نەهێڵرێتەوە.
ئەگەر رووداوە سیاسییەکانی چەند مانگی رابردووی هەرێمی کوردستان و عیراق بە نموونە وەربگرین و هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵسەنگێنین، ئەنجامێکی ناوازەمان دەستدەکەوێت.
هاوپەیمانی و هاوڕایی لە ئەزموونی حزبی سیاسیدا، ئاماژەیە بۆ دانوستان و وتوێژی سیاسی زیرەکانە و ئەقڵانیانە. هەروەها ئاماژەیە بۆ رێڕەوی راستی سیاسەت. حزبە رکەبەرەکانی تر لە خۆڕا نابنە هاوپەیمان و هاوڕای حزبێکی وەک یەکێتی ئەگەر یەکێتی لەسەر رێڕەوی راست نەبێت. هەروەها دیارە یەکێتی لە وتوێژ و دانوستانە سیاسییەکاندا روون و راشکاوە بۆیە زۆرینەی رەهای لایەنەکان ئامادەی وتووێژ و دانوستانن لەگەڵیدا. تەنیا لەماوەی مانگێکدا، لە هەرێمی کوردستاندا دەرکەوت کام لایەنە باوەڕی بە دانوستان و وتوێژی سیاسییە و کام لایەنە دانوستان رەت دەکاتەوە. هەر لەو چوارچێوەیەدا، لە چەند وێستگەیەکی سیاسی چی لە هەرێمی کوردستان و چی لە عیراقدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەلماندی دانوستان و وتووێژی سیاسی تاکە رێی سیاسەتکردنی ژیرانەیە، نەک گەورەکردنی قەیرانەکان.
سەردانەکانی وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بۆ بەغدا، ئەنجامەکەی لە کابینەی نوێی حکومەتدا دەرکەوت.
خئەوەش لەکاتێکدا بوو، چەند لایەنێکی تر لە هەرێم و بەغدایش، دانوستان و وتووێژیان رەت دەکردەوە و کاریان بۆ گەورەترکردنی قەیرانەکان دەکرد.
هەروەها لە کاتی نکۆڵیکردنی یەکێتی لە تاکڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و یەکخستنی کورد لە ناوچە دابڕێنراوەکاندا، دانوستان و وتووێژە سیاسییەکانی یەکێتی ئەنجامی گەورەی هەبوو. ئەوەش بریتی بوو لەوەی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە راز و نیازی یەکێتی تێبگەن و ئامادە بن لەو پرۆژە سیاسیانەدا پشتیوان بن. بەڵام لە بەرامبەردا و رێک لە هەمان مانگدا، پارت و لایەنی سیاسی تر لە هەرێمی کوردستان، دانوستان و وتووێژی سیاسی رەتکردەوە.
سەردانەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لای لایەنە سیاسییە کوردی و عیراقییەکان، ئاماژەیە بۆ توانای چارەکردنی کێشە و قەیرانەکان. لە راستیدا چارەکردنی قەیرانەکان تەنیا خواستی خەڵک و هاووڵاتی نییە بەڵکو توانایەکی سیاسیی گەورەیە. چونکە لە دۆخی سیاسی عیراقدا دروستکردن و گەورەترکردنی قەیرانەکان، دەستکەوت و بەرژەوەندی تایبەت بۆ چەند لایەنێک دەهێنێت. ئەو لایەنانەیش بە رەتکردنەوەی دانوستان و وتووێژە سیاسییەکان، دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان، بە قەیراناوی و چەقبەستوویی دەهێڵنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

