وەهمی زۆرینە و كەمینە
بیروڕا 05:14 PM - 2023-07-26
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
ئەوانەی ئیشیان لەسەر عیراقی زۆرینە و كەمینە كرد تووشی وەهمی میخمەلی سیاسیی هاتن، وایانزانی ساف ولوس وڵاتیان دەكەوێتە بەردەست و خەڵكی تر دەكەنە دەرەوەی هاوكێشەی سیاسیی و كێوماڵیان دەكەن، كەچی سەریان دای لە ئاشەبەردی چیا سەركەشەكانی كوردستان، بەوەسفی جوانی سەرۆك مام جەلال.
ئاكام چیان كرد؟ ئاكام عیراقی سێ پێكهاتەی شیعە و كورد و سوننەیان كردە شەش؟ دوو شیعە و دوو سوننە و …بەداخەوەش دوو كورد .
وەهمی میخممەلی ئەوەیە كە لە دیموكراسیدا تەنها شێوە ئیفرەنجییە لیبڕاڵییەكەی دیموكراسیی ببینن و زۆرینەی سادە بكەنە تاقە بژاردەی بەردەمی خەڵك .
سیاسەتی میخەملی سیاسەتی دەستەبژێری غەربزەدەیی خواپێداوە كە لە بورجی عاجی و بەلوتبەرزییەوە سەیری كۆمەڵگە و نەتەوە و واقیعی بەرجەستە دەكەن. دیموكراسی سادە تەنها لەو شوێنە دەیخوا كە یەك نەتەوە و یەك میللەتییان هەس، ئەمما زۆر نەتەوە و زۆر ئەتنیك و ئاین، واتا كۆمەڵگەی فرەیی ، ئەوانە دیموكراسیی فرەییان گەرەكە، دیموكراسیی تەوافوقیان پێخۆشە و بۆیان گونجاوە.
چا ئەوانەی بە دیموكراسی سادەیی وا بە سادەیی بیریان كردەوە سەرەنجام گێمێكی یەك ساڵی گەورەیان دۆڕاند. لە ئاخر ساتەوەختتدا بە راكەڕاك فریای شەمەندۆفەری حكومەتی فیدراڵی كەوتن. دەستوریی عیراق تەوافوقی و تەوازنی و فرە فلتەرە و باوكە دامەزرێنەرەكانی وایان سازانووە كە پاشەكشێی هەرزان و بادانەوەی ناجۆر قبوڵ ناكات. ئیتر چۆن هەندێك بەو شارەزایی و قەدیمییەوە تێكەوتن؟ ئەوا خۆیان دەیزانن!
ئەوانەی بەم نەفسی زۆرینە و كەمینە كار دەكەن باشە وەبیریان بێتەوە كاتی خۆشی ویسترا بڵێن كرێكارانی جیهان یەكبگرن و بە گرێی خەواجەی سەنترالیزم تەفسیری چەپ و دونیایان دەكرد، تا ئاڵۆزی شەرق تێی گەیاندن مەسەلەكە قووڵە و دەبێ بێژن؛ كرێكاران و گەلانی جیهان یەكگرن!
ئاخر چونكە نییەتی میخمەلییان خراپ بوو ئەم یەكگرتنە هەر رووی نەدا و ئەم سۆشیالیزمە لە خەت لایدا و تووشی فەلاكەت هات .
ئەو ئەزموونە چەپە لەم دونیا لیبڕالە بێ رەحمە بۆ هەموو وڵاتانی فرەیی راست و لەبەردەستە، لەعیراقی دەستوریشدا هەروایە؛ زۆرینە و كەمینە نایخوات و سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا ئەم راستییە دەستورییەی دووپات كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

