چاوەڕوانییەكانی خەڵك و جوڵەكانی سەرۆك
بیروڕا 07:35 PM - 2023-07-27
PUKMEDIA
مقداد شێخ بەهادین
مقداد شێخ بەهادین
سەركردەی نیشتمانی و بەرپرسیار و دڵسۆز بۆ میللەت و خەڵكەكەی لەپرسە چارەنوسساز و مێژووییەكاندا دەردەكەوێت، كاتێك وڵات و هاووڵاتییەكانی دەكەونە بەر مەترسی و قەیرانەوە دەبێتە نوێنەرو پارێزەرو بەرگریكار لە هەق و مافە رەواكانیان، زۆرجاریش بۆ بەدەستهێنانی ئەو ماف و بەرژەوەندییە باڵانە پۆست و پلە و عورفە سیاسی و پڕۆتۆكۆڵییەكان پێویستە وەلاوە بنرێن چونكە دواجار داهاتووی میللەت و نیشتیمان گرنگترە لە حیزب و سەركردەو پۆست و پلەو كورسییەكانیان.
هەموومان لەبیرمانە كاتێك لەساڵی 2008 بەهۆی لێدوانێكی سیاسییەوە كێشەیەكی گەورە لەنێوان هەرێم و دەوڵەتی توركیادا دروست بوو، تاگەیشتە رادەی هەڕەشەی لەشكركێشی و هێز هێنانە ناو خاكی هەرێم، لەوكاتەدا "مام"ی رابەرو خەمخۆرو دانا بەبێ گوێدانە پێگەو پۆستەكەی، كە سەرۆك كۆماربوو، قوربانی بەخۆیداو سەرەڕای نالەباری دۆخی تەندروستیی و هەڵسوكەوتی نا پرۆتۆكۆڵیانەی دەوڵەتی توركیا خۆی گەیاندە ئەو وڵاتەو هەرێمی لە مەترسییەكی حەتمی دەربازكرد، بەبێ ئەوەی گرنگی بەوە بدات چۆن پێشوازی لێئەكرێت و كێ پێشوازی لێئەكات و كاردانەوەكان چین، چونكە ئامانجی ئەو پاراستنی خاك و بەرژەوەندیی كوردستان بوو نەك شتیتر.
ئێستاش سەرۆك بافڵ بەهەمان میتۆدو بیركردنەوەی (مام) بۆ بەرگری لەقوت و بژێوی خەڵك و موچەی موچەخۆران، بەبێ ماندووبون لەهەموو دەرگا دیبلۆماسییەكان دەدات بۆ رێككەوتنی ناوخۆیی لەهەرێم و لەعیراق، بۆ ئەم ئامانج و مەبەستەش زۆرجار سازشی لەپۆست و پێگە حیزبییەكەی كردووە و رێكاری پڕۆتۆكۆڵی و چۆنییەتی پێشوازی و هاوئاستی سیاسی بەلاوە گرنگ نەبووە، بەڵام بۆ یەك چركەش ئامادەنەبووە سازش لەبیرو باوەڕو بەرنامەكەی بكات بۆ دەربازكردنی خەڵكەكەی لەقەیران و برسێتی و بێموچەیی، بەم هۆیەشەوە هەندێكجار تووشی رەخنە بووەتەوە لەلایەن هەندێك خەڵكی ناسیاسی و عەوامگەراو كورتبینەوە، بەڵام خەڵكی هۆشیار تێدەگات كێ خەمخۆری راستەقینەی خەڵك و خاكی كوردستانەو كێش خۆڵ ئەكاتەچاوی خەڵكی و موزایەدە دەكات.
سەردانی ئەم جارەی سەرۆك بافڵ یش بۆ بەغداد دوای ئەو دەستەوەستان وخەمساردی و بێ باكی و مامەڵە خاوەن لەنێوان"هەرێم" و "بەغدا دا بینیمان، هەنگاوێكی ئێجگار گرنگ و بایەخدارو پێویست بوو لەتەوقیتێكی دروستدا، ئەوەش لەسۆنگەی هەستی بەرپرسیارێتی سەرۆك و یەكێتیش وەك حیزبێكی خاوەن هەڵوێست و مەبادیئی نیشتمانی، جارێكێتر خەڵكی كوردستانی لەدۆخی بێئومێدی هێنایەوە دەرەوە و ئەو پەیامەی بەحكومەتی عیراقیش گەیاند، كە نابێت چیتر قوت و بژێوی و ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بكرێنە قوربانی ململانێ و ناكۆكییە سیاسییەكان و دەبێت خەڵكی كوردستان ئازادیی و كەرامەتیان پارێزراوبێت و فشاری ئابوری و بەكارهێنانی موچە وەك چەكێك بۆ لێدانی كەسێتی مرۆڤی كوردستانی ئیتر كۆتایی پێبێت و پێویستە یاسای بودجەی پەسەندكراوی عیراق وەك خۆی جێبەجێبكرێت.
هەنگاوەكانی یەكێتی لەڕابردوو و ئێستاشدا لەسەر هەردوو ئاستی سەرۆكی حیزبەكەی و سەرۆكی تیمە حكومییەكەی كاك "قوباد تاڵەبانی" بۆ بە ئەنجامگەیشتنی رێككەوتنی نێوانحكومەتی ناوەند و هەرێم بەئامانجی دەربازبوونی خەڵكی كوردستان لەگێژاوی قەیران و ئاڵنگارییەكان، دەرخەری ئەو راستییەن، كە یەكێتی خەمخۆر و داكۆكیكاری راستەقینەی خەڵكی كوردستانە بەكردار نەك بەدروشمی ساختەی نەتەوەیی و موزایەدەو ژاوەژاوی ئیعلامی، بۆیە وجودی سەرۆك بافڵ لەبەغداد گرەنتییەكی گەورەیە بۆ زامن كردنی مافە دەستوورییەكان، چونكە ئەم هەرێمە بەقوربانی و خەباتی بێ وچانی یەكێتی دروست بووە و هەر ئەویش دەیپارێزێت و ناهێڵێ دەستكەوتەكانی خەڵكی كوردستان، كە بەری رەنج و خەباتی خەڵك و قەرەمانانی ئەم گەلەو یەكێتییە بكرێتە قوربانی هەندێ له هەڵەو كەم و كورتیەكانی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن.
روونە یەكێتی بەدرێژایی مێژووی خۆی، خەباتی لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان بووە و ئەو تێزەش وەك میراتێكی فیكری و نەریتگەرایی و كەڵچەری سیاسی و لەنێو فەرهەنگی ژیانی حیزیایەتیدا بووەتە باوەڕێكی جێگیرو نەگوڕو چەسپاو و لەهیچ قۆناغ و وێستگەو سەردەمێكیدا یەكێتی لەبەرەی گەل نەترازاوە، بۆیە سیاسەت لای یەكێتی پێش ئەوەی مەكسەب و مەیلی حیزبی بێت مۆڕاڵ و ئەخلاقی فیكری و بەرپرسیارێتی نیشتمانییە و هەرگیز لەگەڵ سیاسەتی ئیزدیواجییەت و پینەوپەڕۆكردندا نەبووە.
لەكۆتایشدا گرنگە بزانرێت ئەوەی پێشتر روویداوەو خەڵكی ئەم هەرێمەی خستووەتە ژێرباری میحەنتێكی تاقەت پڕوكێنەوە دەرئەنجامی باڵادەستی ئەو شێوازە هەڵەیە بووە لە ئیدارەدان و ئۆتۆكراتی حوكمڕانی بەئاقارێكی ناتەندروست و ئینتیقائی، لەدوو توێی فۆڕمێكی دامەزراوەیی شكلی و رواڵەتیدا، كە جگە لەهەڵەی ستراتیژی، وەك ئابووری سەربەخۆ و پەرەسەندنی خیلافاتی سیاسی و كاڵبوونەوەی گیانی نیشتمان پەروەری و نەتەوەیی و لەق و لەنگكردنی بناغە دامەزراوەییەكان و تەحجیم بوونی كیانی هەرێم هیچ خاڵێكی پوزەتیڤی لێ نەبینرا.
بۆیە گەڕانەوە بۆ بژاردەی دروست و راستكردنەوەی هەڵەكان، پێداچوونەوە بەكۆی پرۆسەو جومگەكانی حكومڕانی و هێنانە كایەی كەشێكی لەبار بۆ تەبایی و یەكڕیزی نێوان لاینەكان و نەهێشتنی غروری سیاسی و قبوڵكردنی یەكتر، رێگە دروستەكەیە بۆ دووبارە بوژانەوەی ژیان و گێرانەوەی ئینتیمای خەڵك و دوورخستنەوەی مەترسیە جدییەكان لەسەر قەوارەكەمان، كە ئەوەش بەردەوام ئامانجی گەورەی یەكێتی و خواستی سەرۆك بافڵ و قاعیدە حیزبیەكەی ئێمه بووەو دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

