بەڕێز سەرۆكی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان
بیروڕا 10:27 AM - 2023-07-29
PUKMEDIA
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
لە یاسای بودجەی گشتیی فیدرالی عیراق ژمارە 13 ساڵی 2023 بۆ دیاری كردنی بودجەی دەوڵەت بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 ، پابەندییە یاسایی و داراییەكانی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە بەرامبەر وەزارەت ودەستەكانی حكومەتی فیدرال ، بە تایبەت لە (ماددە 12 برگەی دووەم/أ و ب) تایبەت بە پابەندكردنی هەرێم بە بەرهەمهێنان وڕادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە لایەنی تایبەتمەند لە عیراق.
لەبەرامبەر ئەم پابەندییە یاساییە ، كۆمەڵەیەك بە ناوی (كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان ) بەیاننامەیەكی دەركردووە و بائاشكرا ڕایئەگەێنێت : (( بە بێ دڵنیابوون لەوەی كەی بۆری نەوتی عیراق _ توركیا دەكرێتەوە، یان كەی پرۆسەی پارەدان بۆ هەناردەی نەوتی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، كۆمپانیا ئەندامەكانمان ناچاربوون هەنگاو بنێن بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، ئەمەش بۆتە هۆی دەركردنی سەدان كارمەند .. ئەگەر بچڕانی بۆرییەكان بەردەوام بێت ، ئەوا وەبەرهێنانی بیانی زیاتر كەمدەبێتەوە، ئەمەش لەبەرامبەردا هەلی كار زیاتر دەخاتە مەترسییەوە و توانای گەیاندنی پیشەسازیش بۆ پێشكەشكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەخاتە مەترسییەوەكە بە گوێرەی یاسای بودجەی 2023 بۆ 2025ی عیراق داواكراوە))
ئاشكرایە لای بەڕێزتان، دروستكردنی هەر كۆسپ و تەگەرەیەك لەبەردەم جێبەجێكردنی هەر ماددە وبڕگەیەكی تایبەت بە پابەندییە یاساییەكانی هەرێم لە یاسای بودجەدا ئەبێت بە مایەی دواخستن و پەكخستنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ، لەڕووی كردارییەوە ئەو پەكخستنە ئەبێت بە جۆرێك لە دروستكردنی ئابڵۆقە لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم ، ڕەنگە ئێستا سەرەتاكانی دەركەوتبێت.
لەبەر ئەوە ، داواكارم لە بەڕێزتان ، بفەرمون بە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی لەگەڵا وەزارەتە تایبەتمەندەكانی هەرێم بە داواكردنی كۆپی گرێبەستەكانی نێوان كۆمپانیاكانی ئەو (كۆمەڵەیە) و حكومەتی هەرێم، تا بزانن مافی ئەوەیان هەیە ئەم جۆرە ڕاگەیاندنە دەربكەن ، ئایا مافی ئەوەیان هەیە خەرجی كۆمپانیاكانیان بەرابەری پابەندییەكانی هەرێم لە یاسای بودجەدا دابنین ؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

