لە هەرکوێبیت کوردبە
بیروڕا 08:39 PM - 2023-07-30
PUKMEDIA
ھەستیار مارف ئاغا
ھەستیار مارف ئاغا
کوردبوون بە مانای داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد و شانازیکردن بە ناسنامەی خۆتەوەیە، ئەمەش ساناترین مافە، ئێمە دایم پەرۆشیبین.
گەلی کورد هەمیشە دژی رەگەزپەرستی وەستاوەتەوە، هەرچەندە بە درێژای مێژوو لە لایەن ڕەگەزپەرستانەوە چەوساوەتەوە و مافی زەوتکراوە و خاکمان دابەشکراوە.
زۆر جار لە لایەن هەندێک تاکی کوردەوە رەخنەمان هەبووە بەرامبەر بە نەتەوەکانی تر، ئەمەش بەهۆی ئەوەوە بووە کە کورد هەمیشە لە بندەست نراوە و سەرکوت کراوە و ئازادی لێ قەدەغەکراوە، بە پاساوی جۆراو جۆری بێبنەما ناسنامە و نیشتمانی لێداگیرکراوە.
لە هەرکوێبوویت کوردبە بەو مانایە نا کە رەگەزپەرست بیت، بۆ نموونە سەرۆک مام جەلال هەمیشە دژی رەگەزپەرستی بووە، لە هەمان کاتدا دژی رەگەزپەرستان و پێگانە و داگیرکەران خەباتی کردوە و میللەتی کوردی بە دونیا ناساندووە و هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای گەلەکەی، بێپشوودان.
لە کوردستان بین یاخود بەغداد دەبێت کوردبین واتە لە خەمی کۆمەڵانی خەلکی خۆماندابین و داکۆکی بکەین لە بەدەستهێنای شایستە داراییەکانینان، بۆ بەرژەوەندی کەسی خودمان هەوڵنەدەین ملکەچ نەکەین بۆ پارە و پۆست.
هەمیشە ئەوەمان لە بیرنەچیت کە ئێمە میللەتێکین زوڵممان لێکراوە و ئەنفال و کیمیاباران کراوین و قەرەبوو نەکراوینەتەوە و تاکو ئێستاش هەندێک ناوچەمان داگیرکراون و خاکمان تورەکەبێژکراوە، بۆیە مافی خۆمان بەسەر دەوڵەتی عیراقەوە هەیە و کەس خێرمان پێناکات، لە ئازادکردن و دامەزراندنی عیراقی کۆن و نوێدا، پێشینەکانمان رەنجیان داوە، دەبێت حکومەتی عیراق سوپاسمانبکات کە سەرەڕای قاتوقڕکردنمان لە لایەن ڕژێمەکانی پێشووی عیراقەوە کورد هێشتا لە نەتەوەکانی دیکەی عێراق زیاتر موکوڕترە بۆ بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی عیراق و بۆ پاراستنی حکومەتەکەی هەوڵیداوە.
ئێمە میللەتێکین دڵسافین و هەستی لێبووردنمان زیاترە لە تۆڵەسەندنەوە بۆیە پێویست دەکات لە ناوخۆشدا بەهەمان شیوە لێبووردنمان هەبێت و یەکتر قبوڵبکەین و یەکگرتووبین، ئەگینا دەبین بە پەندی زەمانە و دوژمنانمان بە ئاسانی پەرت پەرتمان دەکەن و دیسانەوە هەرچی نەگبەتی هەیە بەسەرماندا دەیهێنن.
دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تەنگژەکان، بەردەوامی گفتوگۆکان، دۆستایەتی و یەکترقبوڵکردن و پێکەوەکارکردن گرنگە بۆ ئێمەی کورد، چونکە دوژمنمان زۆرە و نەیارانمان هەمیشە بە یەک چاو تەماشامان دەکەن و هەرکات بۆیان بلوێت تەڕ و وشکمان پێکەوە دەسوتێنن بۆیە دەبێت هەمیشە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی خەڵکدابین و دایم هەواڵی ئاشتی و ئاوادەنی و خۆشگوزەرانی بدەین و ڕەشبین نەبین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

