کە هاتنەوە رێگریتان لێ ناکەین
بیروڕا 02:09 PM - 2023-08-03
تایبەت
لەتیف نێروەیی
کە هاتنەوە نەک رێگریتان لێ ناکەین، بەڵکو بەدەهۆڵ و زوڕناوە پێشوازیتان لێ دەکەین
لەگەڵ بەردەوامبوونی هەوڵ و کۆششەکانی یەکێتی و زۆربەی هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش تاوەکو لە چوارچێوەی یەک هاوپەیمانێتی دا بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکەی کوردستاندا بکەن.
بەڕێز محمد خۆرشید ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لەگەڵ ئەوەی رایدەگەیێنێت کە نایانەوێ لەگەڵ یەکێتیدا بەشداری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک دا بکەن. لەهەمان کاتدا رەخنەی توند لەیەکێتی دەگیرێت گوایە یەکێتی نایەوێت پارتی بگەڕێتەوە کەرکوک و رێگریان لێ دەکات.
سەبارەت بە بەشداری نەکردنیان لەلێستێکی هاوبەشدا لەگەڵ یەکێتی، نابێ وەڵامی ئەوە بدەینەوە چونکە هێشتا دەرفەتی لیستی هاوبەش بۆ لایەنەکان ماوەو دەبێ چاوەڕوانی ئەنجامی دوا هەوڵەکان و دوا وادەی پێکهێنانی هاوپەمانەتیەکان بکەین. بەڵام سەبارەت بە رەخنەکانی کاکە محمد گوایە یەکێتی رێگرە لەگەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک، ئێمە بە بەڕێزیان دەڵێین هەرکاتێ تەشریفتان هێناو گەڕانەوە بۆ کەرکوک، نەک رێگریتان لێ ناکەین، بەڵکو بەدەهوڵ و وزورناوە پێشوازیتان لێ دەکەین و پێتان دەڵێین کاکە ئێوە هاتنەوە، یاخوا بەخێر بێنەوە.
بەڵام ناتوانین رێگری لەهاوڵاتیانی کەرکوک بکەین کە پرسیارتان لێ بکەن، چونکە دڵنیاین هاوڵاتیانی شارەکە پرسیارتان لێ دەکەن و دەڵێن، بەخێر بێنەوە بەڵام کاکە گیان ئەی نەتانوت شاری کەرکوک داگیرکراوە وتا شارەکە رزگار نەکەین لەو داگیرکاریە، ئێمە ناگەڕێنەوە، ئەدی خێرە ئەمڕۆ باس لە داگیرکاری شارەکە ناکەن و تەنها دەڵێن بارەگاکانی ئێمە لەشاری کەرکوک داگیرکراون و دەبێ چوڵ بکرێن!!. بۆیە جارێکی دیکە پێتان دەڵێین بەخێر بێنەوە. بەڵام تکاتان لێ دەکەین کە هاوڵاتیان ئەو پرسیارەیان لە ئێوە کرد، دەستی تۆمەت بۆ یەکێتی درێژ نەکەن و بڵێن خەتای یەکێتی یە.
لەتیف نێروەیی
کەرکوک - ٣/٨/٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

