چاوەڕوانیەکانی خەڵک بەرەو کوێ؟
بیروڕا 05:49 PM - 2023-08-03
ئەرشیف
هەستیار مارف ئاغا
هەستیار مارف ئاغا*
ئێمەی کورد ئەرکمان زۆرە، بەرپرسیارێتیمان بێئەندازەیە، گەلێکین دۆستمان کەمە و دوژمنمان زۆرە، وەک دەڵێن باشترین هاوڕێمان، چیاکانە.
خەباتی سەختمان کردووە و قوربانی زۆرمان داوە، قەوارەیەکمان بۆ خۆمان دابینکردووە، ئەگەر نەیشێوێنین و دادپەروەربین، پتەوتردەبێت.
سەرەڕای پاراستن و بەدەستهێنانی سەروەریەکانمان، ئێستا کێشەیەکی ناخۆشمان هەیە، ئەویش ئەوەیە بەداخەوە میللەت بێزارە، لە نێوان ئێمە و خەڵکدا متمانە نەماوە و دابڕاوین لە هاووڵاتی.
ئەم بێزاریەش مەترسییە و وەک گڕکانێک وایە لە ئان و ساتدابێت کڵپەدەسێنێت، بۆیە دەبێت بەزووترین کات بەستەڵەکی ئەم بێزارییە بشکێنین و مەترسیەکان بە هەند وەربگرین و میللەت ئاشتبکەینەوە، ئاشتکردنەوەیەک بەجۆرێک بێت سەرتاسەری و بێ جیاوازی، بڕوامان بە زۆن و سنوور نەبێت و دابەزینە نێو جەماوەر و دەست بخەینە سەر کێشەکان و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە، بۆ نموونە چینی فەرمانبەران چەندین ساڵە دەناڵێنن بە دەست خەمی هاتن و نەهاتنی مووچەوە، خانەنشینان و بەساڵاچوان، لە چاوەڕوانی مووچە بێ پێزەکەیاندا، زۆر شەکەتن، خوێندکار و مامۆستا لە دوودڵیدا دەژین، نەخۆشی زۆرە و تەندروستی بێجێگە و بێدەرمانە، جادە و ڕێگاوبانەکانمان وێرانن و درووستکردن و نۆژەنکردنەوە نەماوە، ماڵ تاریکە و نرخی یەکەی کارەبا لە هەڵکشاندایە، پارەی نەختی نیەو شتومەک گرانە، بۆیە دەبێت بە بێمنەت و خۆهەڵکێشان و تەمبەڵی، شکۆ بگەڕێنینەوە بۆ هاووڵاتی، قوت و داهات زامنبکرێن و دڵنیایی ڕاستەقینە بدرێت بە هاونیشتمانی.
پێشمەرگە و سەرکردەکانمان خەباتیانکرد بۆ ئازادی و بۆ بەدەستهێنانی خودموختاری، شەهیدانمان ڕۆحیان پێشکەشکرد بە نیشتمان و گەشتن بە کاروانی سەروەری، ئامانجمان پێکا و گەڵاڵەبووین، بەڵام بە داخەوە لە حکومڕانیدا کەمتەرخەمبووین.
هەرچەندە وڵاتمان ڕزگارکرد، بەڵام خەمساردبووین لە خزمەتکردنی هاونیشتمانیاندا، خۆشبەختانە خۆمان حوکمی خۆمان دەکەین و میللەتەکەشمان میهرەبانە، ئەگینا بە درێژایی مێژوو هیچ هێزێکی بێگانە نەیتوانیوە تا سەر لە کوردستاندا، بمێنێتەوە، ئیلا ڕاوەدوونراوە.
مادام نیشتمان ئازادە و حوکمڕانیمان بەرقەرارە و ژێردەستە نین، دەبێت لە ئاست چاوەڕوانیەکانی خەڵکیدا بین چونکە حیزب و حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵکن، حیزب ئامڕازە بۆ پێشکەشکردنی باشترین کادر، نوێنەرەکانمان لە حکومەتدا دەبێت چاکترین و دادپەروەرترین حوکومڕانی بەڕێوەببەن، بۆ خزمەتکردن و بە هاناوەچوونی هاووڵاتیان، قۆڵی لێهەڵکەن و هەڵمەتبەرن.
ئێمە ئەگەر چی حكومەتمان هەیە و هەڵبژاردن دەکەین و ئەندامانی پەڕلەمان هەڵدەبژێرین، بەڵام دەنگ و داوای هاووڵاتی لەسەروو هەموو قەوارەیەکەوەیە، چونکە ئێمە بۆ ئازادیی خاک و بۆ ئازادیی خەڵک دروستبووین و لە ئێستادا کە وڵات ئازادە هەرگیز نابێت پشت بکەینە هاووڵاتی، دەبێت هەمیشە خۆمان تەنها بە قەرزداری هاووڵاتیان بزانین و لەگەڵیاندا لەسەر خەت بین.
هەرچەندە بەغدا عومقی ستراتیژیمانە، پێکەوە وڵات بەڕێوەدەبەین، بەڵام بەداخەوە ئێستا چاوەڕوانیەکانی خەڵک و حکومەت ڕوو لە بەغدایە بۆیە دەبێت وەک دوواین دەرفەت ئەم هەلە بقۆزینەوە و نەهێڵین چاوەڕوانی و ئومێدی خەڵک، لەباربچێت، چونکە ئەو کاتە خەڵکەکەمان نازانن ڕوو لەکوێ بکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان و ئینتیما نامێنێت، هزر تێکدەچێت و فەلسەفەی کوردایەتی نامێنێت،هەستی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەریی زۆر کاڵ دەبێتەوە.
ئەگەر وریا بین و بەم ڕۆحیەتەوە خزمەتبکەین و بەردەوامبین، بەرپرسیارانە کاربکەین، نەوەستین و شەو و ڕۆژ لەسەریەک بنێین، ئومێد دروستدەبێت و متمانە دەگەڕێنینەوە بۆ هاووڵاتی، گەر متمانەش گەڕایەوە بۆ هاووڵاتی، وڵات بەهێزدەبێت، گەر وڵات بەهێزبوو، هیچ هێزێک نامانبەزێنێت و لەناوناچین، بۆیە دەبێت لە ئاست چاوەڕوانیەکانی خەڵکدابین و جەماوەر بکەین بە مەرجەع، چاومان لە سەرکەوتن بێت و هەمیشە شانازیی بکەین بە ئازادیەکەمانەوە و خەمخۆر و خزمەتکاری میللەتەکەمان بین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

