یه‌كێتی سه‌نگی سیاسیه
بیروڕا 09:39 PM - 2023-08-06
ئەرشیف
هێڤار محمد عمر
هێڤار محمد عمر*
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ به‌ڕابه‌رایه‌تی فه‌خامه‌تی مام جه‌لال، توانی ببێت به هێزێكی سیاسی نیشتمانی پته‌وو باوه‌ڕپێكراو و متمانه‌ی زۆربه‌ی هاونیشتمانییه سیاسیه‌كانیش به لای خۆیدا و به‌ئاڕاسته‌یه‌كی نیشتمانیدا ببات.
ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه مێژووییه یە كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ناوه‌نده سیاسیه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌و وه‌رده‌گیرێ چ له شاخ و چ له شار‌و چ له قۆناغه سیاسیه‌كانی دوای (1998) و (2003) به‌ڕابه‌رایه‌تی جه‌نابی مام ، بۆیه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان و جیهانیه‌كان كاتێك له به‌رده‌م پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی‌دا ده‌بن چاوه‌ڕوانی ڕاوبۆچوون و ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، چونكه دیدی یه‌كێتیی نیشتمانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌كان و پلان دانانە بۆ ئاینده‌یه‌كی نوێ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لانی عیراق.
ده‌باشان ئێستا چه‌قی ئازادیی بڕیاری سیاسیه بۆ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهان و چه‌قی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه، هه‌روه‌كو له‌سه‌رده‌می فه‌خامه‌تی مامەوە تا ئێستا، یه‌كێتی به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی درێژه‌پێده‌ر و ئه‌ندازیاری سیاسی بڕیارده‌ره نیشتمانیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه جیهانی و كوردستانیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ناوه‌نده‌كانی حزبه سیاسیه‌كان له جیهاندا، بۆیه ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی خۆئاماده‌كردندایه بۆ پڕۆسه‌كانی حوكمڕانی له هه‌رێم و عیراق، یه‌كێتی توانیویه‌تی به ڕۆحیه‌تی كوردایه‌تی و نیشتمانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ببه‌ستێت، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی (ماده‌ی 140) و ناوچه دابڕێنراوه‌كان پێگه‌ی ده‌ستوری و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردی پاراستوه و ئێستا له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی عیراقی فیدڕاڵ‌دا له ژێر چه‌تری ده‌ستوری نیشتمانی، هه‌ربۆیه ده‌بینین سه‌رۆك بافڵ هه‌میشه پێداگری له مافه‌كانی كورد ده‌كات له به‌غدا و به به‌رده‌وامی له ڕاڕه‌وه سیاسیه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ران و سه‌ركرده عیراقییه‌كان سه‌رقاڵی باشتركردن و دابینكردنی خزمه‌تی مافی گه‌لانی كورده به گه‌لانی عیراقیشه‌وه وه هه‌میشه ده‌نگی خۆی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له شه‌قام و له میدیا‌و له نێو كۆبوونه‌وه سیاسیه‌كاندا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه یه‌ك هه‌وێنه كه ئه‌ویش هه‌وێنی ئاشتی و ئاشته‌وایی سیاسی بۆ كوردستان و عیراق و ئه‌رك و خزمه‌تكردنی زیاتری هه‌رێم و عیراق هه‌روه‌ها پێداگرتنه له‌سه‌ر ته‌بایی نێو ماڵی كورد، درێژكردنی ده‌ستی ئاشتی بۆ هه‌موان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وەش یه‌كێتی هێزه و هه‌ر به‌به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه چونكه هه‌ڵقوڵاوی نێو ڕیزه‌كان و توێژه‌كانی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی نیشتمانه، چونكه جه‌نابی سه‌رۆك بافڵ به بڕوای ته‌واوی هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داكۆكی كردنه له پرسی هاووڵاتی و پرسه نیشتمانیه‌كان.
ئه‌مه ڕێبازی یه‌كێتی و فه‌خامه‌تی مامه و ئێمه به‌رده‌وامی درێژه پێده‌ری ئه‌و سیاسه‌تانه ده‌بین كه له كارنامه‌ی سیاسی حزبی و سیاسی حوكمڕانیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌یه به‌كرداری، بۆیه دروشمی هه‌ڵمه‌ت و كار و كارنامه‌ی حزبی سیاسی له پێش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌مان ڕۆحیه‌ت و به‌هه‌مان ئامانج و ئاڕاسته كاری كردووه و كار ده‌كات چونكه سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ناچێته چوارچێوه‌ی دروشم و بانگه‌شه‌ی سیاسی كاتییه‌وه به‌ڵكو یه‌كێتی له كاتی كاركردنی به مێژوویه‌كی پرشنگدار به دروشمێكی گه‌شه‌وه خه‌بات ده‌كات و ده‌جه‌نگێت له مه‌یدانی كوردایه‌تی و سیاسی‌دا .
*نووسه‌ر و پارێزه‌ر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

