كەمال كەركوكی و دەستبردن بۆ موقەدەس
بیروڕا 09:42 PM - 2023-08-06
تایبەت
بیرورا
هەرێم عەبدولقادر
خۆی ئەسڵی قەباحەت و فەزاحەت و خیانەت هەر لە كەمال و قوتابخانە شكستخواردووەكەی قیادە مۆقەتەوە سەرچاوە دەگرێ و كەسیش ناتوانێ شانی خۆفرۆشی بدات لە شانی كەمال كەركوكی و هاوەڵەكانی، ئەم قەزەمە سیاسیانە كە تەنها بوغز و دڵڕەشی لەناو كایەی سیاسەت بەرهەم دێنن، هیچ رۆژێك بێ درۆ و بوختان و ئاژاوەیەك ناسرەون، دوا كوفری مێژووش لە بەرنامەكەی لەگەڵ (درەو میدیا) گەیشتە ترۆپك، كە وەك خائینێك بە مانگەشەوی شۆڕش شەهیدان (عەلی عەسكەری و د. خالید سەعید) دەوەڕێت، خۆ ئەگەر بەهاكانی شۆڕش بە پێودانگی جاران مابوایەن، دەبوو لە گۆڕەپانێكی گەورەدا، كەمال كەركوكی وەك خائین و بكوژ بە دادگای گەل حوكمی بەسەردا سەپێنرابا.
شۆڕشی نوێ كە لە بنەڕەتەوە بۆ ئەوە دروستبوو باری لاری كوردایەتیە شكستخواردووەكەی كەمال كەركوكی و جەماعەتەكەی راستبكاتەوە و لە یەكەم ساتی شۆڕشەوە، بەعس لە ترسان داڕما، هەردەبوو رژێمی بەعس هاوپەیمانیەتی قیادە مۆقەتە بكات و لەرێگەی كەمال و یاوەرەكانییەوە (عەلی عەسكەری و د. خالید) شەهید بكەن و كارەساتێكی ماڵوێرانكەر بە ئەجێندای هەواڵگری بەسەر پێشمەرگەدا بێنن، ئەو خائینانەی دەستیان لەگەڵ بەعس تێكەڵكرد بۆ كۆمەڵكوژیەكەی هەكاری، ئەوانەی پێشمەرگەی بێ چەك و دیلیان شەهیدكرد، دەبوایە شەرم لە مێژووەكەیان بكەن و زاتی گێڕانەوەی نەكەن، كەچی ئەوەتا كەمال لەوپەڕی بێ مۆڕاڵیەوە جارێك ئەو قارەمانانە بە دۆستی سەدام دەزانێ و جارێكیش ئۆباڵی شەهیدكردنیان دەخاتە ئەستۆی یەكێتی، هەروەك دان بەوەشدا دەنێت كە خۆیان گوللەبارانیان كردوون، ئەمە پێچەوانەی بانگەشەكەی سەرۆك و بەرپرسانی كەمالە، كە لەسەردانیاندا بۆ ماڵی شەهیدی سەركردە عەلی عەسكەری لەبەردەم وێنەكەیدا خۆیان چەماندۆتەوە. كاتێك مێژوو خائین و جەلادەكان دەینوسنەوە و پەرێز چەپەڵەكان لە دیداری تەلەفزیۆنیدا باسی دەكەن، هەر ئەو جۆرە بوختان و دڵڕەشیەیان لێ چاوەڕێ دەكرێت، ئەگەرنا شۆڕش و ئازادیی و كوردایەتیەكەی بەرهەمی خوێنی د. خالید و عەلی عەسكەری ئەوەندە مەزنە، ئەوەتا جێگەی كەمال كەركوكی خائینی تێدا دەبێتەوە، ئەوەندە دیموكراسیە بكوژێك دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان، ترسنۆكێك خۆی لێ دەبێتە پاڵەوان، لەكاتێكدا جگە لە كاسەلێسێكی دڵڕەق و پیاوێكی بچووك شتێكی تر نیە.
یەكێتی لەپێناو یەكڕیزی نیشتمانیی و پاراستنی قەوارەی هەرێم، زۆرجار خۆی لە بارگرژی میدیایی و شەڕە دەنوكی سیاسی پاراستووە، بەڵام كاتێك بێ مۆڕاڵی سەركردەیەكی پارتی دەگاتە ئەو ئاستە نزمە، دەبێت یەكێتیەكان و تێكۆشەرانی دێرین راستی روداوەكانی مێژوو و روخساری چەپەڵی كەمال و ئاغاكانی بۆ هەموو دنیا بەیان بكرێت، بۆ یەكێتی مێژووەكەی، شەهیدەكانی، دەستكەوتەكانی موقەدەسن و هەر كەسێك دەست بۆ موقەدەسی كورد و یەكێتیەكان ببات، دەبێت ئەسڵی موقەدەسی وەك خۆی بۆ خەڵك ساغ بكرێتەوە، چونكە لەوە زیاتر قبوڵ ناكرێت باڵی تەخریب و تەشهیری پشت ئەستور بە هەواڵگری لەناو پارتیدا ئەوەندە چەقاوەسوو پەلاماری هەموو كەس بدەن و بۆشیان بچێتە سەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

