ساڵیادی شكۆی نەتەوە سەرۆك مام جەلال لە نەجەف و سلێمانی دەبێت
کوردستان 11:30 AM - 2023-08-07
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
باڵێۆز د. محەمەد سابیر و نوری مالكی
رۆژی 7-8-2023، لە دیدارێكی دۆستانەدا لە بەغدا سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی باڵێۆز د. محەمەد سابیر و وەفدێكی یاوەری سەردانی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالكی و د.موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كرد.
لە دیدارێكدا باڵێۆز د. محەمەد سابیر باسی لە گرنگی و رۆڵی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كرد وەك دامەزراوەیەكی رۆشنبیری و زانستی و كلتوری لە هەردوو ئاستی كوردستان و عیراقدا، تەواوكەری بەرنامەو رێبازی سەرۆك جەلال تاڵەبانییە، كە لە 60 ساڵی خەباتی خۆیدا كاری بۆ دروستبوونی عیراقێكی دیموكراس و مەدەنی كردوە و وكاری زۆری بۆ پێكەوەژیانی نەتەوەو ئایین زاو شارستانییەتە جیاوازەكان كردووە.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی داوای هاوكاری و هەماهەنگی و كاری هاوبەشكرد لە ئاستی گۆرەپانی كۆمەڵایەتی عیراقدا، باسی لەوەشكر كە بۆ یادی شەش ساڵەی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، دامەزراوە ئەو یادە لە شاری سلێمانی و بەغدا و نەجەف دەكاتەوە، ئامانجی چالاكییەكانیش دروستكردنی رایەڵەی پەیوەندی زیاترە لە ئاستی تەواوی لایەن و پێكهاتەكانی عیراقدا.
چالاكییە زانستییەكانیش كە لە دیدارێكی نیشتمانی لە شاری نەجەف ساز دەكرێت، بە ئامانجی گەیاندن و درەوشانەوەی زیاتری فكری سەرۆك مام جەلالە كە نیشتمانیانە كاری بۆ تەبایی سیاسی و كۆمەڵایەتی لەم وڵاتەدا كردووە.
پاشان لای خۆیەوە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالكی سوپاسی باڵێۆز د.محەمەد سابیری سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و وەفدی دامەزراوە كرد، كە هاتونەتە شاری بەغدا و بەسەریان كردووەتەوە، بەڵێنی هاوكاری و هەماهەنگیدا بۆ زیاتر سەركەوتنی كارەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە ئاستی عیراقدا.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد
هەمان رۆژ باڵێۆز د.محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، لە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەردانی د.موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد.
لە دیدارێکیدا باڵێۆز د.محەمەد سابیر رایگەیاند: "وەک دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، چاومان لە دروستکردنی پەیوەندی بەهێزە لەگەڵ رێکخراو دامەزراوە هاوشێوەکان لە بەغدادو تەواوی عیراق، باسی لەوەشکرد لە ماوەی چەند مانگی رابردووی کارکردنی دامەزراوەکە کارمان لەسەر بەتینی پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆکان بەگشتی کردوە". وتیشی: "دەمانەوێت لەسەر ئاستی عیراقدا خزمەتی زانستی و رۆشنبیری و کلتوری بکەین".
هەر لەدیدارەکەدا باڵێۆز د.محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەرێز د.موحسین مەندەلاوی کرد؛ وەک وەفادارێک سەرە رای ئەرکە زۆرەکانی؛ هاوکارو هەماهەنگی سەرخستنی کارەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییە.
لای خۆیەوە د. موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمه سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردان و بەسەرکردنەوەی سەرۆک و وەفدی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باسی لەوەشکرد: "لای خۆیەوە بەردەوام هاوکارو هەماهەنگی بەرنامەو چالاکییەکانی ئایندەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەبێت".
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

