کەمال کەرکوکی بۆچی وا دەکات
بیروڕا 01:50 PM - 2023-08-07
ئەرشیف
سەروەر بەرزنجی
سەروەر بەرزنجی
ماوە ماوە کاتێک کەمال کەرکوکی لەناو حیزبەکەی ھیچ گرنگی پێنادەن،دەکەوێتە پەلاماردانی مێژووی یەکێتی و کارەکتەرەکانی،ئەو جۆرە مامەڵەی کەمال کەرکوکی ئازارێکی دەروونییە جەستەی دادەگرێت پێی وایە بە ھێرشکردنە سەر مێژووی یەکێتی و کارەکتەرەکانی ئاوڕی لێدەدرێتەوە لەناو حیزبەکەی، بەڵام بێئاگا لەوەی کە مێژووی پڕ سەروەری یەکێتی و گیان فیداکانی بەکەمال ناشرین نابێت.
کەمال کەرکوکی خۆی تۆمەتباردەکرێت بەوەی کە ڕۆڵی ھەبووە لە شەھیدکردنی سەرکردەو پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کارەساتی ھەکاری، بۆیە ئێستا دەیەوێت بە شێواندنی ئەو مێژووە ھەر گومانێک ھەبێت لەسەر خۆی دووری خاتەوە، بەڵام ئەستەمە ئەو خیانەتەی لەشەھید علی عەسکەری و دکتۆر خالید و ئەو پۆلە پێشمەرگەی یەکێتیی کرا لەبیر بچێتەوە،خەڵکانێک ماون لەژیان کە زۆر باش ئەو کارەساتەیان لەبیرە،لە ھەمان کات کەسانێکیش کە لەناو ڕووداوەکە ژیاون بەر لەمردنیان تەواوی کارەساتەکەیان باسکردووە،بۆئەوەی نەوەی داھاتوو ئەوخیانەتەیان لەبیر نەچێت و ھەرکەسێکی وەک کەمال لەسەر مێژوو قسەی بۆ کردن،ئەوان ڕاستی بابەتە بزانن.
کارەساتی ھەکاری کارەساتێکە کەتێیدا بەئاشکرا خیانەت لە یەکێتی کراو دەیان پێشمەرگەی قارەمانی یەکێتی و چەن سەرکردەیەکی ئەو حیزبەی تێدا شەھید کران،کە ئامانجیان ئەوە بوو چەک و تەقەمەنی و پشتیوانی بۆ شۆڕشی کورد بەدەست بێنن،
لەھاوینی ساڵی ١٩٧٨ کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڕیاریدا کە بەشێک لەھێزەکانی بگوازێتەوە بۆ سێکوچکەی ئێران عیراق تورکیا،یەکێک لەئامانجەکانی ئەو بڕیارە ڕێگری کردن بوو لە قەڵاچۆکردنی زیاتری کوردو خاپوورکردنی گوندەکانی کوردستان و دەستەبەرکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ شۆڕش،بەڵام بەداخەوە حزبەکەی کەمال کەرکوکی زۆربەی بنەماڵەکانی باکوری کوردستان و ناوچەی ھەکاری و بادینانیان وا تێگەیاندبوو کە ھێزەکەی یەکێتی بۆ کۆکردنەوەی پارەو زیان گەیاندن بەوان دێنە ناوچە،ئەو جۆرە لە مامەڵەکردنی حزبەکەی کەمال کەرکوکی و ھاوئاوازەکانیان، گرفتی بۆ ھێزەکانی یەکێتی درووستکرد.
لە ١ی ٦ی ١٩٧٨ لەناوچەی بازێ دەڤەری بادینان ھێزەکانی پارتی دەکەونە بۆسە دانان بۆ ھێزەکەی یەکێتی و وەک پیشەی ھەمیشەییان جاڕی شەڕی براکوژی لێدەدەن،کەئەو خیانەتە یەکێکە لە پەڵە ڕەشەکان بەناوچاوی حیزبەکەی کەمال کەرکوکی،لەو شەڕەدا دەیان پێشمەرگەی قارەمانی یەکێتی گیانیان بەخت کرد.
بەداخەوە دوای دوو شەو بەشێکی تر لەھێزەکەی یەکێتی کە زۆر ھیلاک و ماندووبون،بەئامانجی گەڕانەوە بۆ باشوور بەھۆی ناشەرەزایان لە سنورەکە جارێکی تر دەکەونەوە بەر پەلاماردان و بۆسەی ھێزەکانی پارتی و چەندین پێشمەرگەی تری بێتاوان شەھید دەبن،لە ھەمان کات عەلی عەسکەری و خالید سەعید و حسێن بابە شێخ لەلایەن ھێزەکانی پارتییەوە بەچەکی ئارپیجی شەھید دەکرێن.
بۆیە دەبێت نەوەی تازەو داھاتووش ئەو ڕاستیە زۆر باش بزانن ئەوە یەکێتی بوو،لەپێناو بەگژدا چوونەوەی نەیارانی کورد سەدان پێشمەرگەی بەچیا سەختەکانی کوردستان و ناو بەفردا بەڕێکرد،بۆ ئەوەی چەک و تەقەمەنی و پێداویستییەکانی تر بۆ شۆڕشی کورد دەستەبەربکەن،بەڵام بێئاگا لەوەی ھێزێکی کوردی کەوتوونەتە خیانەت و پلان دانان و دەستێکەڵکردن لە گەڵ دووژمنانی کورد بۆ شەھید کردنی پێشمەرگەو سەرکردەکانی یەکێتی، لەکاتێکدا دەیان رۆڵەی ئازای یەکێتی و سەرکردەی کرانە قوربانی پلانی خیانەت کاری،کەمال کەرکوکی و برادەرەکانی بەدیار شەھیدکردنی ئەو پۆلە قارەمانەی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ ئەو ھێزە بوون و شانازی بەو مێژووە خیانەت کارەی خۆیانەوە دەکەن.
دووای چەندین ساڵ لەو ڕووداوە ئەمڕۆ دەیانەوێت ئەو پەڵە ڕەشەی لە مێژووە ڕەشەکەیاندایە سپیکەنەوە بە ھۆنینەوەی چیرۆکی داتاشراو،دەبێت کەمال کەرکوکی و ھەموو ھاو ئاوازەکانی ئەوە باش بزانن کە مێژووی ڕەشی خیانەتکاریان جارێکی تر سپی نابێتەوە.
ئەوەتا لەکەرکوک ئامادەن لەگەڵ ھەمووکەس ڕێک بکەون، بەڵام ئامادەنین لەگەڵ کورد پێکەوە تەبابن، کارەساتی ھەکاری بۆ یەکێتی مێژوویەکی پڕ ئازارە لە ھەمان کات سەروەریە، چونکە ئەوان بۆ شۆڕشی کورد جوڵەیان بەھێزەکانیان کرد،بەڵام بۆ کەمال کەرکوکی کارەساتی ھەکاری مێژوویەکی ڕەشە حیزبەکەی ئەو دەستیان چوو خوێنی دەیان پێشمەرگەی ئازا کەچەکیان بۆ بەرگری لە کورد کردبۆ شان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

