تەبایی و پێکەوەیی مەرجی سەرکەوتنە
بیروڕا 12:10 AM - 2023-08-08
تایبەت
ئازاد جۆڵا
ئازاد جۆڵا / هەولێر
بۆ تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانیەتی نێوان هێزو لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ، کات زۆر کەم ماوەو لایەنە کوردستانییەکانیش زۆر لێکتردوورن ، ئەوەی تائێستا ڕوونبۆتەوەو مسۆگەرە بەشداری هەریەك لە پێکهاتەکان بەم شێوەیە دابەش بوون
عەرەب بە 3 لیستی جیاواز
تورکمان بە 2 لیستی جیاواز
کورد بە 4 لیستی جیاواز
ئەمە جگە لە لیست و کاندیدی سەربەخۆ لەهەرسێ پێکهاتەکە .
ئەگەر تێکڕای دەنگە تەواوەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی 2021/10/10 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکەرکوک بەنموونە وەربگرین ، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوو : -
کورد 160370 دەنگ 39,16 %
عەرەب 120672 دەنگ 29,46 %
تورکمان 45773 دەنگ 11,17 %
سەربەخۆکان 82679 دەنگ 20,18 %
تێکڕای دەنگی تەواو 409494 دەنگ 99,98 %
وە ئەگەر ئەم ئەنجامە وەک گریمانەو بەبنەما بۆ هەر پێکهاتەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەژمار بکەین کە 16 کورسییە و بەم شێوەیە دابەش بووە
1 کورسی بۆ کۆتای کریستیانەکان و 15 کورسیش بۆ گشتی ئەوا ئەنجامەکان بەم شێوەیە دەبێت ،
کورد 5,85 % 6 کورسی
عەرەب 4,35 % 4 کورسی
تورکمان 1,65 % 2 کورسی
سەربەخۆکان 3,00 % 3 کورسی
کۆی گشتی ( 14٫85 )
بێگومان ئەمە لەحاڵەتی یەك لیستی بۆ هەر پێکهاتەیەك ، بەڵام بەداخەوە وەک دەبینین یەک لیستی لەناوچە جێناکۆکەکان و بەتایبەت لەکەرکوك ، بوو بەخەونێکی نەزۆك بۆ کوردو سەرکەوتن بۆ پیلانی داگیرکەران و دوژمنانی کورد ، لەم حاڵەتشدا بێگومان ئەنجامەکان جۆرێکی تر دەبن چونکە حوکمی یاساکە کە ( سانت لیگۆ ) یە و دابەشی 1٫7 و دواتریش کۆلکە هاوبەشەکانی دەکرێت پێمان دەڵێت هەر پێکهاتەیەک ژمارەی لیستی زیاتربێت دەنگەکانی زیاتر پەرت دەبێت و کورسیەکانی کەم دەبێت ، لەبەرامبەریشدا هەر پێکهاتەیەک ژمارەی لیستەکانی کەمتربێت قازانج دەکات و ژمارەی کورسیەکانی زیاتر دەبێت ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

