سەركردەی ھەستانەوە و شكست پێھێنانی نسكۆ
بیروڕا 05:00 PM - 2023-08-09
PUKMEDIA
بڵێسە جەبار فەرمان
بڵێسە جەبار فەرمان
ساڵیادی جەبار فەرمان
باوك و سەركردە، ئەفسانەی سەردەمی خۆی
ساڵ ئەڕوات و تۆ هەر ناوە پڕ نەعرەتەكەی سەردەمی داكۆكیكردن لە رەنجدەران و هەژاران و خاك و خەڵكی كوردستانی.
ساڵ ئەڕواو جێگای تۆ بەكەس پڕ نابێتەوە.
ساڵ ئەڕواو بێوەفایی بەرامبەر بە مێژووی پاكی تۆو خاڵە شیهاب و ئارام و عەلی عەسكەری و شێخ حسێن بابا شێخ و د خالید شەهیدانی تر زیاتر دەبێت.
تا تۆ هەبووی بەدەگمەن كەس دەیوێرا گەندەڵی بكا.
بۆ مەبدەئی سزاو پاداشت تۆ راستگۆترین بووی.
زۆر لەوانەی تۆ لەسەر گەندەڵی و خیانەتی سیاسی و لادان لە یەكێتی و بنەماكانی سزات داون، دوای ئەوەندە ساڵە ئێستا وەك چەقەڵی پیرو لەكاروان بەجێماو بەلەرزۆكییەوە دەیانەوێ تانە لە سێبەرت بدەن.
كەتا خۆت هەبووی زاتیان نەدەكرد لەدوای هەنگاوەنیشتەوە هەنگاو بنێن.
لەساڵیادی كۆچی تۆدا، خەم دامدەگرێ كە لێرە نیت.
هەموو هەوڵی تۆ هێزی نیزامی و كۆلێژی سەربازی و هێزی نیشتمانی بوو، دەتویست ناوی پێشمەرگە بەخۆیەوە بێ پێشمەرگەی كوردستان بێت، ئێستا ناوی پێشمەرگە تەنیا دروشمە، رێز لەپێشمەرگە و ناوی پێشمەرگە ناگیرێت.
زۆرێك ئێستاكەیش ترسیان لەناوت هەیە بەبیستنی بچوكتر دەبنەوە.
دۆڕاوی سیاسی و موراهیقی سیاسی بەناوی گێڕانەوەی بیرەوەرییەوە لەرزۆكانە گەرەكیانە تیری ئیرەیی بگرنە ناوبانگی تۆو یەكێتییەكەی تۆ.
تۆ سەركردەی ناو زیندانی بەعسییەكان بوی، پارێزەری هاوڕێكانت بوویت.
تۆ سەركردەی داستانەكانی دژ بەبەعس و فاشییەكان بوویت.
تۆ سەركردەی راپەڕینی دووەمی كوردستان بووی. پارێزەری بەنداوەكان بوویت.
تۆ هاوڕێی سروشت و گۆرانی و شیعرو هاوڕێی سەر راست و بەوەفای هاوڕێكانت بوویت.
دڵخۆش دەبم كە لە باڵەكایەتییەوە بۆ پشدەر و بتوێن بۆ دەشتی هەولێر بۆ شارباژێر و شارەزوور بۆ سلێمانی و گەرمیان هەر جێگایەك دەچم خەڵك دێنە لام و وەفادری خۆیان بۆ چاكەو هاوكاری تۆ باس دەكەن.
تۆ تەنیا فیلەتەنی شەڕ نەبوویت. تۆ فیلەتەنی ئاشتی و حوكمڕانی پاك و بێگەندەڵی و خزمەتی خەڵك بووی.
نەریتی دەستبەردان لەپۆست لەكاتی نەخۆشیدا تۆ داهێنەری بوویت.
لەئاشتیا كۆتری سپی بوویت، لەشەڕی داگیركەرانی كوردستان و بەعسییەكاندا رەشەبا بوویت.
تۆ سەكردەی ھەستانەوەو شكست پێھێنانی نسكۆ بوویت.
جەبار فەرمان
ناوێك بەئاوی ئاڵتون نووسراوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

