یەکێتی بەرگری کرد و ئەوان رایان کرد لە کەرکوک
بیروڕا 09:28 PM - 2023-08-10
PUKMEDIA
بیروڕا
شێرزاد شوانی
لە ٣١ی ئاب کاتێك پارتی گەڕایەوە هەولێر بە هێزی سەربازی رژێمی بەعس و پەیمان نامەی راستەوخۆی نێوان پارتی و بەعس. ئاسۆ ئەڵمانی، تا دوا فیشەک بەرگری کرد تا دواجار لەگەل هاوڕێ پێشمەرگەکانی دەوریان گیرا و بە دیل گیران.
لە ناو زیندان هەموو هەوڵێکیان ئەوە بوو ئاسو ئەڵمانی بدۆزنەوە و گوللە بارانی بکەن.
لە ساڵی ٢٠٠٣ وە، تاوەکو ئێستا کاتێك ئاسۆ ئەڵمانی، لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر بوو نێوانی پارتی لەگەڵ ئەو مەڵبەندە ئەوەندە خراپ نەبووە، چونکە پارتی جوڵە و سیاسەت و خاوەندارییەتی یەکێتیەکانی لە هەولێر لە لایەن ئاسۆ ئەڵمانیەوە پێ تەحەمول نەدەکرا.
لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستاش ئەوەندەی پارتی چاوی لەسەر ئاسۆ ئەڵمانییە لە کەرکوک تا وەک تاوانبار بیناسێنێت چاوی لەسەر کەس نەبووە، کە هەموو لایەک دەزانن کێ بەرگری لەکەرکوک کردووە و دەیکات و کێ هەمیشە رایکردووە و فرۆشتویەتی.
ئایا ئەوە ئاسۆ ئەڵمانی بوو بڕیاری ریفراندۆمی دا و وتی ئەگەر سەری نەگرت بڵێن ئەو پیاوە شێت بووە و سواری سەری خۆی بووە؟ ئایا ئاسۆ ئەڵمانی بوو دەیگوت زۆربەی دەوڵەتانی دونیا پشتمانن و تورکیا یەکەم پشتیوانمان دەبێت و دواتر دەرکەوت تورکیا رێبەرایەتی دوژمنایەتی ریفراندۆمی کرد و ناوی بارزانی بە خێل و عەشیرەت دەهێنا؟
ئایا ئاسۆ ئەڵمانی بوو باسی ئابوری سەربەخۆی دەکرد و لە ٢٠١٤وە خەڵکی کوردستانی برسی کرد، دەیوت عیراق دەوڵەتێکی فاشیلە و ئێستاش هەر هەموو ئابوری و دار و بەردی تەسلیمی ئەو دەوڵەتە فاشیلە کردۆتەوە بە مەرجێ ئەوەی موچە بێت و خۆیان کوێخای کوردستان بن؟!
ئایا ئاسۆ ئەڵمانی خائین و خۆفرۆشە یان ئەوانەی دوو روو درۆزنن و بە رۆژی روناك خۆڵ دەکەنە چاوی خەڵک؟
پارتی ئەگەر فۆبیای یەکێتی و ئاسو ئەڵمانی نییە بۆچی وا دەڵێت لە کاتێکدا خۆیان رۆژانە دەرگا بە دەرگا لە بارەگای حیزبە عیراقییەکان دەدەن تا تۆزێک نەرم و نیان بن لەگەڵیان.
هاوپەیمانیەتییەکەی لەگەڵ سەدر هەڵوەشاندەوە و چووە نێو هاوپەیمانیەتی دەوڵەت بۆ دروست کردنی ئەو حکومەتە، ئەو حکومەتەی کە هات بۆ کەرکوک و یەکێتی بەرگری کرد و شەهیدیدا ، ئەو کەرکوکەی ئەوان لێ ی رایان کرد.
ئەو حکومەتەی کە ئەوان ئێستا ئاسۆ ئەڵمانی پێ بە خیانەتکار تۆمەتبار دەکەن ئەی هەر ئەوان نەبوون شەڕی مان و نەمانیان لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمار و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و چەند وەزیرێکی ئەو حکومەتە دەکرد.
ئایا هەڤاڵ ئاسۆ راستگۆیە لەگەل خەڵك و خاکی کەرکوك یان ئەوانەی وا لە کەرکوك قسەیەک دەکەن و سەرکردەکانیان لە بەغدا بە دوای قسەیەکی خۆشی سەرکردە سیاسیەکانی عیراقەوەن.
ئاسۆ ئەڵمانی خائینە یان ئەوانەی بە فیتی ئاغاکانیان لە دەرەوەی کوردستان لە پێناوی رازی کردنی دڵی ئاغاکانیان ئامادە نین لە هیچ هاوپەیمانیەک بن لەگەڵ یەکێتی لە کەرکوك تا کورد و یەکێتی لە کەرکوك بەهێز نەبێت، بەڵام یەکێتی و ئاسۆ ئەڵمانی دەرگا بە دەرگا لە بارەگای حیزبە کوردستانیەکان دەدەن و دەستی هاوپەیمانی وبرایەتی درێژ دەکەن بۆ یەک لیستی و یەک دەنگی کوردستان و ئەوان قبوڵیان نیە.
ئێستا کێ خائیە و کێ کورد فرۆش؟ ئاسۆ ئەڵمانی یان ئەوانەی هەمیشە کوردیان لە شەڕ بە تەنها جێهێشتووە لە کاتی گفتوگۆ و سەر مێزی دانوستان کوردیان هەرزان فرۆش و گورگان خوارد کردوە.
ئایندە نیشانی دەدات فۆبیای ئاسۆ ئەڵمانی و یەکێتی لەکەرکوک چۆن شەرمەزارتان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

