بۆچی یەکێتی لەگەڵ یەک لیستی_یە؟
بیروڕا 10:35 PM - 2023-08-10
ئەرشیف
پێشڕەو مەلاوەیسی
نووسینی...پێشڕەو مەلاوەیسی*
یەک لیستی بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان زامنی سەرکەوتن و باڵادەستیی کورد و بەڕێوەبردنی خۆماڵی و گێڕانەوەی خاکەکەیەتی بە شێوەیەکی مەدەنی لە چوارچێوەی یاسا و بنەما دەستورییەکانی عیراق کە هەرێمی کوردستان لەو چوارچێوەیەدا حکومڕانی خۆی بەرجەستە دەکات.
ئەگەر لە رابردوودا بە شێوازی شۆڕش و چەکداریی خەباتکراوە لەپێناوی گێڕانەوەی کەرکوک و خاکی کوردستان، ئەوا ئێستا شێوازەکە گۆڕاوە بۆدیاریکردنی کاندید و حزبەکەی لە رێگەی دەنگدانەوە.
یەکێتی تەنها حزبی گۆڕەپانی سیاسییە کە بە دەنگێکی دلێر و خستنە ژێرپێی خواستە حزبیەکانی خۆی و بە بیرێکی نیشتمانی و نەتەوەییەوە تەماشای دۆزی کورد لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان دەکات، چونکە تێگەیشتووە کە تەنیا بە یەک لیستی و یەک دەنگی لایەنە سیاسییەکانی کورد زامنی گێڕانەوەی دەکات و کەرکوک و ناوچەکانی دیکەش پێناسەی راستەقینەی خۆیان بۆ دەگەڕێتەوە.
یەکێتی لەو پێناوەدا هەوڵی خۆی داوەو لە دەرگای سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردییەکانی داوە و ئاگاداری کردونەتەوە کە لە نەبوونی یەک هەلوێستی کورد و کۆکردنەوەیان لە یەک لیستدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، چ کارەساتێک بەسەر خاک و خەڵکی ئەو ناوچانەدا دەهێنرێت! بەدەستی کورد خۆی! بۆیە پێویستە تا کات ماوە حزب و لایەنە سیاسییەکان ئەو مەغروری و بەرژەوەندییە حزبییەکانیانیان وەلاوەبنێن و کەمێک کوردانە و نیشتمانییانە بیربکەنەوە و کوردبوون و خوێنی شەهیدان و قوربانییەکانی میللەت لە بەرچاوبگرن و بەیەک لیستی کوردی بەشداری بکەن و مێژوو بۆ خۆیان بنووسنەوە و ئاهێک بگێڕنەوە بۆ گەروی وشکی خەڵکی ئەو سنوورانە و ئاگر و گڕ و کڵپەی بابەگوڕگوڕ زیاتر جۆشدەنەوە، ئینتیمامان بۆ خاک و ئاڵا و شەهید و گەل و قوربانییەکان بگێڕنەوە، بە دۆست بڵێن یەکین، با نەیاریش شکستی خۆی ببینێ و هەموانیش لە دوای سەرکەوتن ئەی رەقیب و خوایە وەتەن ئاواکەی بڵێنەوە، ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە کەرکوک بدەنەوە دەستی پەیکەری پێشمەرگە و با هەموانیش بچنەوە بەردەمی و سەری رێز نەوی بکەین و هەرپێکەوە شانازی بەو سەرکەوتن و دەستکەوتەوە بکەین ئەگەر نا مێژوو ناتانبورێت و دایکی شەهیدانیش نەفرەتتان لێدەکات و نەوەی شەهیدانیش ئێوە بە میراتگری خۆیان نازانن.
*نوسەرو رۆژنامەنووس
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

