گەرمای گەرمەسێر دەرچێ لە گیانۆ
بیروڕا 07:18 PM - 2023-08-11
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
نووسینی... ستران عەبدوڵڵا
گەرمترین رۆژی گەرمترین مانگ.
سپلێت، موبەریدە، پانکە و باوەشێن چاری گەرمای
تاقەت پروکێنی ئەم رۆژە ناکات، بەڵام ئەم رۆژە گەرمەی کە بە کەشو هەوای خەریکە یەکبینە
هەوا قووت دەدا و هەناسە بڕ دەکات، ناگاتە گەرمی دوارۆژی ئاب و ناکاتە رۆژە دژوارەکەی
ساڵە گەرمەکەی ١٩٩٦.
ئەو رۆژە لولەی دەبابەکانی سەددام چاوی نیشتمانی
دەردێنا و چاوی کزی بێ لایەنەکان و بێ باکەکانی خێل و کوێر دەکرد. ئەو رۆژە شەش ساڵ بوو بەعس لە کوردستان دەرکرابوو، شەش
ساڵ بوو بە دونیامان دەگوت ئێمە ئازادیخوازین و لەگەڵ ئەم دیکتاتۆرە هەڵناکەین و سەنگەری
سیاسیی خۆمان لێ جیاکردۆتەوە.
گوایە
ئێمە کورد و ئەو داگیرکەر، ئێمە میللەتی زوڵملێکراوی دەستی ستەم و ئەویش ستەمکاری
نەیار و بێگانە. چیرۆکێکمان هۆنیبۆوە کە ئەوی کەیفیشی بە کوردبوونمان نەدەهات هیچ
نەبێ کەیفی بە هەنجەتی خۆگیفکردنەوەمان بەرامبەر بەعس و سەددام و دەبابەکانی دەهات:
دیموکراسی و ئازادی .
لەناکاو، لەو گەرمای ئابی ئەو ساڵەدا، دەفتەر و
ئەلبومی ئەو شانازییەیان دڕی و سەنگەرەکان و کاغەزەکانیان وا تێکەڵکرد کەس نەیدەزانی
چی لەم شەمزان و شێوانە بکەین؟
خەڵکی تر، گروپی تر ناپاکییەکەیان کرد، کەچی هەموو
کورد خەمبار وشەرمەزاری بەردەم دونیابوون. ئاخر حیکایەتەکەمان دەلەسە دەرچوو و،
دونیا لە سەرۆک کلنتۆن تا عەوامی خەڵکی ئاگا، پێمان پێکەنین؛ کوردی چی و نەتەوەی چی؟
دیموکراسیی کوا و ئازادیخوازی لە کوێ کە ئێوە خۆتان دیکتاتۆر و ستەمکاری هەڵەبجە و
ئەنفال بانگ دەکەنەوە؟
قرچەی
گەرما بوو کە هەموو شتێک درزی تێکەوت و هەموو دڵێکی رۆمانسیی دوای راپەرینی
بەهاری ١٩٩١ کونکون کرا وەک کونکونی چوپی بەلەمی قاچاخ کە هەزاران گەنجی لەگەڵ خۆی راپێچ کرد و وەک یەکەم
گەشتی یەکەم کاروانی بەردەوامی کۆچ، ئیتر سەرهەڵگرتنی کوردی کردە گەورەترین دیاردەی
سەردەم.
سەیری ئەو پەژارە گەورەیە کە گەرمای هاوین و
قرچەی ئابی ساڵی ١٩٩٦ زۆرانبازی لەبەهاری
١٩٩١ بردەوە؟
هاوین چۆن بەهار دەبەزێنێ ، ئەگەر خیانەتی
سروشت و خیانەتی نیشتمان نەبێت؟!
بەو هەموو زامەوە میللەتەکەمان نیعمەتی خودایی
کە مەیلی فەرامۆشی و لەبیر کردنەوەیە دەکاتە کەرەستەی ژیانسازی و ئایندەدۆستی و لەگەڵ دونیا تێهەڵدەچێتەوە و بەعس
و دەبابەکانی لە پرۆسەی رزگاری ٢٠٠٣ ئاو دیوی مێژوو دەکات کەچی ئەوی ئەم خیانەتەی
کردووە و ئەم زامەی خستە دڵی هیواکانەوە هێشتا میللەت و شەهیدەکانی کوردستان قەرزاربار
دەکات و هێشتا یەکێتیی خەتابار دەنوێنێ .
پیرەمێرد وتەنی؛
هەم یار باقی و هەم سوعبەت باقی .
تا ئەژنۆیان غەرقی خۆێنی لاوەکانی وڵاتن کەچی هێشتا
ناوە ناوە خولی نیشتمانپەروەری دەکەنەوە و گەرەکیانە بەناوی پڕوپوچی ١٦ ی ئوکتۆبەرەوە
خۆیان وانەی ئەوەڵینی تیا بڵێنەوە.
خەڵکی چاوی لە ژیانی باشتر و گوزەرانی شایانتر
و ئاوەدانی بەرچاوترە، وا ئەمانە خەریکی ئەلبوم و دەفتەرە دڕاوەکەن، دەچن مۆنتاجی
رووداوەکان دەکەن و لە ئاوێنەوە، بە روخسەتی حاجی، لە عەکسی خۆیان ڕادەمێنن!
گەرمایە لە سێی ئابی جینۆسایدی شەنگالەوە تا گەرمای
ئەمڕۆ، تا گەرمای خیانەتی ٣١-ی ئاب.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

