ھەڵە ستراتیژیەکانی پارتی
بیروڕا 11:26 PM - 2023-08-14
PUKMEDIA
ئارام ھادی
نووسینی.. ئارام ھادی
هەڵە ستراتیژیەكانی پارتی ئایندەی هەرێم بەرە و نادیاری دەبات!!
لەهەڵەی ڕیفراندۆم ستراتیژیتر، سەرباری هۆشداریەكانی دۆستانی ئەوەبوو پارتی هەوڵی لێكترازانی ناوماڵی شیعەیدا بە ڕێككەوتن لەگەڵ (موقتەدا و حەلبوسی) بۆپێكهێنانی حكومەتی عیراق، لەناوخۆی هەرێمیش پشتی كردە پرۆژە و پێشنیارەكانی یەكێتیی و لایەنەكانیتر بۆ گۆڕینی یاساكانی تایبەت بە هەڵبژاردن، لەوەزارەتی پێشمەرگە فەرزی ئیرادەی بەسەر یەكێتیی خەونی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی لەگۆڕنا، لەیەك لیستی كورد لەكەركوك ڕایكرد و بەرە و پێكهێنانی لیست لەگەڵ توركمان و عەرەب هەنگاوی نا، بەناوی حكومەتی هەرێمەوە مامەڵەی دوژمنکارانە لەگەڵ سلێمانی دەكات، لەساتەكانی گەیشتن بەڕێككەوتنی (یەكێتیی و پارتی) كەمال كەركوكی و نمونەكانی بەشەكرشكاندنێك ڕیسەكە دەكەنەوە بەخوری!!، ئەرێ بەڕاست كەسێك نیە لەناو پارتی بە سەركردایەتیەكەیان بڵێ "وانابێ"؟.
بەردەوامبونی پارتی لەسەر هەڵە ستراتیژییەكانی ئایندەی هەرێم بەرە و نادیاری دەبات، خوێندنەوەی ئەم دۆخەی ئێستا لە ئایندەیەكی نزیكدا قەوارەی هەرێم بەجۆرێك دەخاتە مەترسیەوە تا لێواری لەناوچون دەیبات، وادەكات هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی داهاتوش ئەنجام نەدرێت، هەرێمی كوردستان بەرە و دوو ئیدارەیی یان مامەڵەی ڕاستەخۆی پارێزگاكان لەگەڵ ناوەند دەبات، پەیوەندیەكانی هەرێم بەجیهانی دەرەوە و دەروازە سنوری و فرۆكەخانەكان دەخاتە ژێركۆنترۆڵی بەغداد، ڕەنگە كونسوڵخانەكان نوسینگەكانیان لەهەولێر دابخەن، حكومەتی عیراقیش لەڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە هێندەیتر فشارەكانی لەسەر هەرێم بەردەوام دەكات، ئەمەش باجی هەڵە ستراتیژییەكانی پارتیە كەهەموومان دەیدەین،لەبری ئەمانەش باشترین ڕێگای چارەسەر ڕێككەوتن و یەكخستنی بۆچونەكان و وەلانانی ناكۆكیەكانی ناوماڵی كوردیە.
كورد لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان بەهەڵگیرساندنی سەدان شۆڕش و ملیۆنان قوربانی تاكە دەستكەوتێك كەبەدەستی هێناوە "هەرێمی كوردستانە"، گوناحی هەزاران شەهید و كەمئەندام چیە كە بەخوێنی خۆیان و بەخشینی پارچەیەك لە جەستەیان قەوارەی هەرێمیان دروستكرد، ئێستاش هەڵەكانی پارتی پێگەی قەوارەكەی لاوازكردووە و نزیكی كردۆتەوە لە فەوتان!!، بەم حاڵەوە كامە ئامادەكاری و پرۆژەی هاوبەشی كوردە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاڵنگاریەكانی بەردەمی؟ هەروەها ستراتیژی كورد بۆ دوای كشانەوەی سەربازی ئەمریكا لە عیراق چیە؟، بەرنامەی كورد بۆ پێشهاتە نوێ یەكان و گۆڕانكاری لەسیستەمە جیهانی و ناوچەییەكە بۆ گۆڕینی هاوكێشەی هێز كامانەن؟، بەم سیاسەتەی پارتی یەكڕیزی و یەكگوتاری كوردی بەرامبەر مەترسیەكان دروستنابن.
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

