قوباد تاڵەبانی بریارە دروستەکەیدا..
بیروڕا 03:13 PM - 2023-08-16
PUKMEDIA
رێبین عومەر
رێبین عومەر
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لە نیوڕەۆیەكی مانگی ئابدا كە پلەكانی گەرما لە هەوراز 40 پلەی سیلیزییەوە بوون، بە مەیدانی سەردانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كرد، لە نزیكەوە لە كێشەكانی بەردەم پڕۆژەكەی كۆڵییەوە، سوریش بوو كە ئەم پڕۆژە گرنگە نابێت لەمپەڕ و سستی لە بەردەمدا بێت.
بڕیار بوو پرۆژەكە لە 1100 رۆژدا تەواوبكرێت كە 20ی 9ی 2020 تێیدا دەست بەكاركردن كرا، بەڵام هێشتا تەواو نەكراوە و هۆكار و لەمپەڕەكانیش سەرەكیترینیان پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و ناجێگیریی نرخی دۆلار و دەیانی تر بوون.
لە تایتڵی بەردی بناغەی پرۆژەكەدا 23ی 8ی 2023 وادەی كۆتایی كارەكانی ئەم شەقامەیە، بەڵام بەگشتی هێشتا 55%ی كارەكانی تەواوكراوە و گرفتی راگرتنی سلفە بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاریش وایكرد چەند جارێك كاری شەقامی 100 بوەستێت یان سست بێت.
سەردانەكەی جێگری سەرۆكوەزیران و هاندانی كاركردن و بەدواداچوون و پرسینەوە لە ئاستەنگەكان، مكوڕییەتی لە تەواوكردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، كە بە تەواوكردنی ئاسانكارییەكی گرنگ و رێخۆشكەری رێكخستنەوەی هاتوچۆیە لەلایەك، لە لایەكی دیكەش بەستەوەی رێگەكانی ترە بەم شاڕێیەوە كە دەكەونە سنووری ئەو گەڕەكانەی بەهۆی فراوانی شارە حەیاتەكەوە دروستكراون، ئەمە جگە لەوەی كە بناغەیەكی گرنگی ئاوەدانییە لە سێكتەری رێگەوبان دا.
قوباد تاڵەبانی دوای بەدواداچوونی كێشە و ئاستەنگەكان، وەك فریادڕەسی ئاوەدانی ئەم شارە، بڕیاریدا زوو دەستبكرێت بە كاركردن و قیرتاوكردنی بەشی یەكەمی شەقامی سەد مەتری سلێمانی كە تێكڕا 32 كیلۆمەترە و لە تاسڵوجەوە تا عەربەت، بەقیرتاوكردنی قۆناغی یەكەم، یەك لەسەر سێی پرۆژەكە تەواو دەكرێت كە 10 كیلۆمەترە، جوڵاندن و خێراتر كردنی كارەكانی پڕۆژەكە لەلایەن جێگری سەرۆكوەزیران، رێگەی تەواوكردنی شارێیەكی هاتوچۆ بۆ سلێمانی خێراتر دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

