پەیامەكەی كاك بافڵ بۆ دكتۆر فەرهاد پیرباڵ
بیروڕا 09:58 PM - 2023-08-16
PUKMEDIA
عەبدوڵڵا سەكری
عەبدوڵڵا سەكری
پەیامەكەی كاك بافڵ تاڵەبانی بۆ پیرباڵ، بەشێكە لە میراتی ئازادی بیروڕا، كە یەكێتی زیاتر لە چل ساڵە پارێزگاری لەو میراتە سیاسییە دەكات و هەزاران شەهیدی لەپێناودا بەخشیوە.
ئایدیای سیاسی یەكێتی هەم وەك هێزێكی بەرگریكار لە ستراتیژ و هێڵە نەتەوەییەكان لە دەورانی شۆڕشی شاخدا، كە لەو پێناوەدا دەیان هەزار شەهیدی بەخشیوە، هەمیش وەك سەنگەرێكی بەرگری و خاوەن باكگراوندێكی دیموكراسی و سیكۆلار، دوای راپەڕین و خەباتی شارو دیموكراسیدا رۆڵێكی بەرچاوی هەبووەو ئەمڕۆش دەبینین بەكردەوە، بەمافی رەوای پیرباڵ و هەموو ئەوانەی هاوشێوەی فەرهاد پیرباڵ لەخەمی خەڵكەوە دەیانەوێت رەخنە لە دەسەڵاتی سیاسی بگرن دەزانێت .
مەسەلەی رەخنەو ئازادی بیروڕا، وەك مەودای عەقڵانی و لۆژیكی، یەكێكە لەو پرسە گرنگانەی یەكێتی بەگرنگییەوە لێی دەڕوانێت، ئەمەش لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو مامەڵەی یەكێتی لەئاست ئەم پرسە گرنگە لەوەدا دەردەكەوێت كە لەڕێگەی دامەزراوە مەدەنی و رێكخراوە جەماوەری و سەنتەرو ناوەندە ئەكادیمی و رۆشنبیرییەكانییەوە، ئیشی لەسەر كردووە، هەم لەئاستی پەروەردەی تاك و هەمیش لەئاستی پەروەردەی خێزانەوە، لەڕووی ئیداریشەوە هەوڵی داوە كە بنەماكانی دیموكراسی و ئازادی، وەك بنەمای كاری ستراتیژی لە حكومڕانیدا ئیشی لەسەر بكات، لەم پێناوەشدا چەندین كۆسپ و لەمپەر هاتووەتە ڕێگەی، كە هەمان ئەو كۆسپ و لەمپەرانەن مێژوویەكی دوورودرێژە، رێگرن لە گەشەی دیموكراسی لە ژمارەیەك لە وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پەیامەكە ئاماژەیەكی روونە كە یەكێتی دەیەوێت، ئازادی و ئازادی بیروڕا بباتە قۆناغێكی تازەو باڵاترو سستبوونی گۆڕانكاری و پابەندێتی كۆمەڵایەتی بە عەقڵی خێڵگەرایی لە كۆمەڵگادا كەم بكاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

