هەڵبژاردن خەڵکانێکی توشی شڵەژان کردووە
بیروڕا 05:50 PM - 2023-08-17
PUKMEDIA
د.مەجید حمدامین
نوسینی...د. مەجید حمدامین
ئێمە ئاگادارین ماوەیەکە ترسی هەڵبژاردن خەڵکانێکی توشی شڵەژان و پەلەقاژێ کردوەو بەهەموو شێوەیەک دەیانەوێ ڕێڕەوی ڕاستەقینەی دەنگدانی خەڵک بەئاڕاستەی چەواشەکارانە دا ببەن و ئەو شکستە معنویەو دەروونیەی توشییان بووە بەناوی ڕاپرسی ساختەوە دڵی خۆیان خۆش بکەن و نەفەسێک بدەنەوە خۆیان، لەکاتێکدا ئەو ڕاپرسیانە زۆر بە ئاشکرا دیارە کە لە نێوان دوو دیواری ژورێک و بەچەند قەڵەمێک پڕدەکرێنەوە بێ ئەوەی هیچ بنەمایەکی زانستی تێدابی لە جۆری ئەنجامدانی پێوەری ڕاپرسی هەر ڕێک لەوە دەچێ لەبارەگایەکی حیزبی پڕ بکرێتەوە.
بڵاو کردنەوەی ئەو ڕاپرسیانە پێشوتریش تاقی کراونەتەوە هیچ بەهایەکیان نەبووەو ژمارەکانیش زۆر پێچەوانەبوون و ئەو دەستانەش ئاشکران و ئەو کارە سواوانەش سودی نەبووە.
ئێمە باش دەزانین و ئاگادارین ئەوانەی ئەو ڕاپرسیانە بەو جۆرە بەرنامە بۆ داڕێژراوە بڵاو دەکەنەوە کوێیان دێشی و چۆن توشی هستریا بون بەرامبەر بە جۆش و خرۆشی جەماوەرو دەنگدەرانی یەکێتی و چونیان بۆ تازە کردنەوەی کارتی بایۆمەتری و لەوەش تێ دەگەین بۆ لەو تەوقیتە ئەو کارە دەکەن، چونکە دڵنیاین لەخۆوە نیە و ئاگاداری پلان و هەوڵەکانی یەکێتین بۆ جۆشدانی خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان .
جگە لەوەش دەیانەوێ وا پیشان بدەن کە ڕێژەی زۆری خەڵک ئێستا لەوبارودۆخەی ژیان و گوزەران و خزمەتگوزای و سیستەمی حوکمڕانی ڕازین لەکاتێکدا بێ هیچ ڕونکردنەوە و خوێندنەوەیەک واقع دیارە چی دەگوزەرێ و ژیانی خەڵکیش لە ئاستێکدایە، بۆیە ئەو جۆرە ڕاپرسیانە هیچ کاریگەری لەسەر مەعنەویاتی جەماوەری یەکێتی و خەڵکی تریش نابێ و بڕیاری پێش وەختەش بۆ دیاریکردنی ڕێژەی دەنگدان جگە لە فاڵگرتنەوەک و دڵخۆش کردنی خۆیان هیچی تر نیەو شوکر هۆشیارە خەڵک و بەچاوی سەرو ویژدانیش ئەوجارە دەزانن سەنگی چونیان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان چەند گرنگ و چارەنوسسازە بۆ گۆڕانگاری گەورەی لە ژیانی سیاسی و حوکمڕانی .
نا واقعی خوێندنەوەو خەیاڵ و ڕپراپرسی ساختە ئەو کارانەش خەڵک ساردناکاتەوە بەوەی بڵێن کە لە ئێستاوە دەرەنجام وابێ دەنگدان و چونمان چ بەهایەکی هەیە، بەڵکو بەپێچەوانەوە پێمان وایە ئەوجارە سەرانی ئەو ڕاپرسیانە توشی شۆک دەبن و ڕەنگە ڕویان نێ جارێکی تر نەتوانن خۆیان لەقەرەی گرەوی وا بدەن چونکە ئیدی دەنگدەر و شێوازی هەڵبژاردنەکان زۆر شت دەگۆڕن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

