سەرۆک بافڵ لە کەرکوکەوە گڕوتینی زیاتر بەکاری حزبی دەدات
بیروڕا 01:06 PM - 2023-08-20
PUKMEDIA
بیروڕا
هێمن غازی
ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی شاری کەرکوک دەکات، لەشاری قەڵای سەوزی یەکێتی و شاری خۆراگری و رەسەنایەتی، مێژوو دەخوڵقێنێت و وەک سیمبول خاوەندارێتی لە یەکێتی بونی قەڵای سەوز دەکات.
مێژووی حزبەکەو ئەو شارە، دووانەیەکی جوان و پڕشانازی و تەواوکەری یەکترن و لەیەک ناترازێن کەرکوک ناوەندی چالاکی یەکێتی و راستکردنەوەی رێرەوە کە سەرۆک بافڵ پێشەنگییەتی .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لەگۆشە نیگای یان کەرکوک یان کەرکوک و هیچی دیکە ستراتیژیەتی حزبەکەی بۆ شارەکە داڕشتووە و کەرکوکییەکانیش لەو ڕاستییە تێگەیشتون و هەمیشە پاڵپشتی یەکێتی بون و هەر لەکەرکوکەوە یەکێتی ئەسپی خۆی تاوداوە و پشت ئەستوربووە.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک بافڵ لەم کاتەدا بۆ ئەوەیە، کە لەئێستادا پروپاگەندەی لایەنێکی سیاسی هەرێمی کودستان کار لەسەر ئەوە دەکەن کەگوایە یەکێتی کەرکوکی لەدەست داوەو چیتر هەژمونی حزبەکە لەو شارە گەشاوە نابێت و دور لەو شارەیە بەڵام راستی ئەوەیە یەکێتی و کەرکوک دوو هاوبەشی کوردایەتین.
بەڵام لەوە تێنەگەیشتون کە نەخێر ئەوە تەنها ئەزمونی شکست و قبوڵنەکردنی کەرکوکییەکانە بۆ ئەو لایەنە سیاسییەی هەرێمی کوردستان.
لەڕابردووشدا جەنابی سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئیقڵیمی و نێودەوڵەتیش کاری لەسەر پرسی کەرکوک کردووە و بەئاماژەدان بە دۆکۆمێنتەکانی عوسمانییەکان کوردبوونی کەرکوکی پشتڕاستکردووەتەوە.
لەئێستاشدا کوڕە گەورەکەی مام لەسەر ڕێگاکەی باوکییەتی بۆ گوڕدان بەکاری حزبی لەڕێی کەرکوکەوە، کە داینەمۆی جوڵەیەکی حزبی و سیاسی و دەبێت بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

