نزیكه‌ی 300 سكاڵا له‌سه‌ر عه‌جاج تۆمار ده‌كرێت
کوردستان 12:49 PM - 2025-08-09
PUKMEDIA
عەجاج ئەحمەد حەردان
ئه‌مڕۆ 9ی8ی2025
كۆتا رۆژه بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی تاوانبارعهجاج، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن
نوسینگه‌ی خانمی یه‌كه‌می عیراقه‌وه ده‌ستگیركردنی راگه‌یه‌ندرا، به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA تائێستا نزیكه‌ی 300 سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره تۆمار كراوه.
دڵشاد مه‌جید سه‌رۆكی
لیژنه‌ی وه‌گرتنی سكاڵاكان له‌سلێمانی تایبه‌ت به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"
سه‌عات 4:00ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی8ی2025، كۆتا كاته بۆ تۆماركردنی سكاڵا
دژی تاوانبار عه‌جاج كه تائێستا نزیكه‌ی 50 سكاڵا لهلیژنهكهمان تۆمار كراوه
كه به‌شێكی زۆریان له ره‌گه‌زی مێن".
راشیگه‌یاند:"
سه‌رجه‌م سكاڵاكاران خۆیان شاهیدی تاوانه‌كانی عه‌جاج-ن، یان تاوانه‌كان به‌رامبه‌ر
خۆیان كراوه‌و لهسكاڵاكاندا تاوانی زۆر قێزه‌ونی تێدایه، كه ئه‌و تاوانباره به‌رامبه‌ر
به ژن و منداڵ و پیاوانی كوردی كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:"
له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لاریش كاری لیژنه‌كان ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت و به‌پێی زانیارییه‌كانی
ئێمه تائێستا به‌تێكڕا نزیكه‌ی 300 كه‌س سكاڵایان تۆمار كردووه كه به‌شی زۆریان
له‌كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی
وه‌گرتنی سكاڵاكان له‌سلێمانی لەسەر عەجاج ئاماژه‌ی بەوهشكرد:"پرۆسه‌كه زۆری
به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و پلانه‌ی دانرابوو وه‌ك خۆی و باشتر جێبه‌جێكرا كه سكاڵای
زۆر به‌هێز هه‌یه له‌ناو سكاڵاكاندا".
ئەمەش
لەكاتێكدایە، رۆژی 31ی 7ی 2025، نوسینگەی خانمی یەكەمی عیراق، دەستگیركردنی
تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفال بە ناوی "عەجاج ئەحمەد حەردان" سەرپەرشتیاری
زیندانی نوگرە سەلمانی راگەیاند، کە زوڵمی زۆری بەرامبەر زیندانییە کوردەکان کردووە،
داواشی لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەر و شوێنبووەكان كرد، بۆ
تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە پەیوەندییان پێوەبكەن، ئەمڕۆش وادەی
تۆمارکردنی سکاڵاکە کۆتاییهات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

