لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
کوردستان 08:26 PM - 2025-12-16
میدیاکان
کەناڵەکانی راگەیاندن
لەسەر داوای وەزیری
ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە
نووسراوێک، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون بە ڕێژەی (%50)ی سەر قەرزی کەناڵەکانی
ڕاگەیاندن.
بە ئیمزای حەمەی
حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە
(1683)ی ڕۆژی 28ی5ی2025 وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان داواکاری لێخۆشبوون لە بڕێکی
قەرزی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەرز کردەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و دواتر داواکارییەکە پەسەند کرا.
لە نووسراوەکەی
وەزارەتدا هاتبوو: "بە هۆی کەڵەکەبوونی قەرزی میدیای بینرا و بیستراوەکان لە
ئەنجامی ئەم بارودۆخە داراییەی کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و کەمبوونەوە و
نەمای ئەو داهاتەی کە میدیا بینرا و بیستراوەکان پێشتر بەدەستیان دەهێنا لە ڕێگەی ڕێکلام،
ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە ئێستا زیاتر لە ڕێگەی سۆشیالمیدیاوە ڕێکلام بۆ کاڵاکان دەکرێت،
.. هەروەها لەسەر داوای زۆربەی میدیا بینراو و بیستراوەکان داواکارین ڕەزامەندی بفەرموون
لەسەر لێخۆشبوون بە ڕێژەی (%50) لە قەرزەکان".
لە وەڵامی ئەو
نووسراوەدا، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (1524)ی ڕۆژی
(9/12/2025) پێشنیاز و داواکارییەکەی وەزارەتی پەسند کرد و لە نووسراوەکەدا هاتووە:
"ڕەزامەندی درا لەسەر لێخۆشبوون بە ڕێژەی %50 لەو قەرزانەی کە کەوتووەتە ئەستۆی
میدیاکان، بە مەرجێک گشت کەناڵەکان پابەند بن بە دانەوەی ئەو قەرزانە لە ماوەی یەک
مانگ، لە ئەگەری پابەند نەبوونیان سزای دواکەوتن بێتە سەر قەرزەکانیان".
بە پێی داتاکانی
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان زیاتر لە 300 کەناڵی ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراو تۆمار
کراون و لەو ژمارەیە سێ لەسەر چواریان قەرزیان لەسەر کەڵەکە بووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا،
ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی میدیاییدا، شێروان عەوڵڵا، بەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ
و بڵاوکردنەوە، وردەکاری بڕیارەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند، وەزارەت لە پێناو بەرژەوەندی
گشتیی و هاوکاریکردنی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەو داواکارییەی بەرز کردووەتەوە بۆ ئەنجوومەنی
وەزیران.
ئاشکراشیکرد، لە
کۆی 176 کەناڵی بیستراو، 132 کەناڵ قەرزارن و لە کۆی 126 کەناڵی بینراو 94 کەناڵیان
قەرزارن، واتە لە کۆی 302 کەناڵ، 226 کەناڵیان قەرزارن. و وتیشی: داوایان لێدەکەین،
لە ماوەی مانگێکدا قەرزەکەیان بگێڕنەوە بۆ گەنجینەی گشتیی بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە بیانگرێتەوە
و نیوەی ئەو قەرزە بخرێتە بەر لێخۆشبوونەوە، بە پێچەوانەوە، دواتر سزای دواکەوتن دەکەوێتە
سەر قەرزەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

