پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19
راگەیاندنى پۆلیسى گەرمیان
بیناى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان
ئەمڕۆ هەینى 19ى12ى2025، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند: لەسەرکێشەی زەوی وزار چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش
برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە
راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای گوندی خاڵە بەگ سەر بە
قەزای رزگاری لەسەر زەوی وزار شەڕ لەنێوان دوو لایەن روویدا، کە خزمی یەکترن،
لەئەنجامدا چوارکەس لەیەک تەرەف گیانیان لەدەستدا کە سێ دانەیان برای یەکترن و
دانەیەکیان ئامۆزایانە، وە برایەکی سێ کوژراوەکە بریندارە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: لە تەرەفی
بەرامبەریش شەش کەس برینداربوون، دوای چارەسەری خێرا شەش لە بریندارەکان بەهۆی
سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون .
ئەوەش روونکراوەتەوە: لەئێستادا
لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، لەکاتی
هەر گۆڕانکاریەک لە رەوتی لێکۆڵینەوە، هەر بەڵگە و زانیاریەک کە ئاڕاستەی پەڕاوەکە
بگۆڕێت، بەفەرمانی دادوەر یاخود هەر زانیاریەک پێویست بکات، رای گشتی ئاگادار
دەکەینەوە، چونکە ئەمە تەنها زانیارییە سەرەتاییەکانی بەدەست هاتووی رووداوەکەن،
سەرجەم هێزەکانیش لە ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکانی دادوەری
لێکۆڵینەوە، هەر لە فەرمانەکانی دەستگیرکردن تاوەکو هەموو بڕیارەکانی دیکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

