كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
کوردستان 12:22 PM - 2026-03-12
PUKMEDIA
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات لەهەرێم دەهێنرێت، بەڵام هەتا ئێستا بەشێك لەمووچەخۆران بەهۆی هەبوونی كێشە لەئامێری ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من، مووچەیان وەرنەگرتووە.
پەیامنێرمان لەسلێمانی رایگەیاند: بەشێك لەو مووچەخۆرانەی لەدوو رۆژی رابردوودا بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی، دەبوو مووچەی مانگی شوبات وەربگرن، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە لە ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری منەوە مووچەكانیان وەربگرن، بەڵام ئەو مووچەخۆرانەی لە هەژماری مندا نین، بەبێ كێشە مووچەكانیان وەرگرتووە.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA بەشێك لە ئەی تی ئێم-ەكانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، بەهۆی نەبوونی كارەباو پارەی كاشەوە تێیاندا، گرفت بۆ مووچەخۆران دروست بووەو ناتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
هاوكات بەهۆی كێشە لەبەشێك لە ئەی تی ئێم-ەكان، قەرەباڵغی لەسەر ئەو ئامێری ئەی تی ئێمانە دروستبووە كە كاردەكەن، بۆیە مووچەخۆران ناچارن چەندین سەعات لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا بووەستن.
وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی دوو شەممە 9ی 3ی 2026، لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوكردەوەو بەپێی لیستەكەش لەماوەی سێ رۆژدا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان پێدەدرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ كۆتا رۆژی دابەشكردنی مووچەیە، هێشتا بەشێك لەمووچەخۆران كە دەبوو دوو رۆژ پێش ئێستا مووچەیان پێبدرایە، نەیانتوانیوە مووچەكانیان وەربگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

