لە رۆژی شانۆدا وەزیری رۆشنبیریی پەیامی هەیە
کوردستان 06:03 PM - 2026-03-26
نوسینگەى راگەیاندنى وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان
حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیریی و لاوان
حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیریی و لاوانى هەرێمى کوردستان، لە یادی رۆژی جیهانی شانۆدا پەیامى پیرۆزبایى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: شانۆ لای ئێمە تەنها نمایشێکی هونەری نەبووە، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاو بووە لە ناسنامەی نەتەوەیی و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
دەقى پەیامەکە:
پەیامێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆوە
شانۆکارانی خۆشەویست...
لەیادی 27ی ئازار، ڕۆژی جیهانی شانۆدا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو شانۆکارانی کوردستان دەکات. شانۆ لای ئێمە تەنها نمایشێکی هونەری نەبووە، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاو بووە لە ناسنامەی نەتەوەیی و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.
هونەرمەندانی شانۆکار لە سەختترین قۆناغەکانی شۆڕشدا، بە چەکی وشە و نمایش، سەکۆکانیان کردبووە سەنگەری بەرگری و هۆشیارکردنەوەی جەماوەر.
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی ئەم ڕۆژە دەکەینەوە، ناوچەکەمان بە دۆخێکی یەکجار ئاڵۆز و مەترسیداردا تێدەپەڕێت. سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی بەشێک نین لەو ململانێ و کێشە هەرێمایەتییانەی کە هەن، کەچی بەداخەوە دەبینین خاکی نیشتمان و هاووڵاتیانی سڤیل و پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەبنە قوربانیی هێرشی موشەک و درۆنەکان. ئێمە لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە کە کولتوور و هونەر دەبنە پارێزەری ڕۆحی بەرگری و ئاشتیخوازی گەلەکەمان لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا.
لە کۆتاییدا، سڵاوی وەفاداری بۆ هەموو ئەو شانۆکارە تێکۆشەرانە دەنێرین کە لەپێناو پەیامی مرۆڤدۆستی و ئازادیی کوردستاندا گیانی خۆیان بەخشی و بوونە شەهیدی ڕێگەی هونەر. دەستخۆشی لە هەموو ئەو ئەکتەر، دەرهێنەر و نووسەرانە دەکەین کە بەردەوامن لە درەوشاندنەوەی ناوی کوردستان لە نێوەندە هونەرییەکاندا.
بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای هونەر و مرۆڤدۆستی.
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
26ی ئازاری 2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
01:07 PM - 2026-10-27
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
10:52 AM - 2026-10-27
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
کوردستان 04:00 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
ی ن ک 02:38 PM - 2026-10-26 -
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26







دابەزێنە

