نۆ ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 08:56 AM - 2026-05-19
PUKMEDIA
نەوشیروان مستەفا
نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەمین ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دا تێدەپەرێت كە یەكێكە لەسەركردە دیارەكانی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد كە تەمەنی بۆ خەباتی سیاسیی و پێشمەرگایەتی تەرخان كرد لە پێناوی گەیشتنی گەلی كورد بە مافە رەواكانی.
نەوشیروان مستەفا جیا لەوەی سیاسەتمەدارێكی گەورەی گەلی كورد بوو، لەبواری خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و روناكبیری و راگەیاندندا خزمەتێكی گەورەی نەتەوەكەی كردووەو یەكێكیش بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیتشمانیی كوردستان، كە لە دوای نسكۆی شۆڕشی كورد لەگەڵ ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارو تێكۆشەری كورد شانیان دایە بەر هەستانەوەی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كورد و پشتیوانی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانییان كرد، لەساڵی 1975 كە بریتین لە هەریەك لە رەوانشاد ( سەرۆك مام جەلال، نەوشیروان مستەفا، د.كەمال فوئادو عادل موراد و عەبدولڕەزاق فەیلی) لەگەڵ د.فوئاد مەعسوم، عومەر شێخموس كە ئێستادا لەژیاندا ماون.
كاكە نەوە شۆڕشگێڕ و سەركردەیەكی سیاسی گەورەی گەلی كوردبوو و لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتدا رۆڵی كاریگەری هەبووە و پلانداڕێژەری راپەڕینی جەماورەی گەلەكەشمان بووە لەساڵی 1991.
نەوشیروان مستەفا یەكێك بووە لەو تێكۆشەرانەی كە هاوڕێی تەمەن و خەبات و تێكۆشانی سەرۆك مام جەلال بووەو تا ماڵئاوایشی نێوانی ئەو دوو تێكۆشەرە وەك خۆی مایەوە سەرباری بۆچوونی جیاوازی سیاسیشیان، ئەوەبوو كە بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و تا ژیانئاوایی رێكخەری گشتی گۆڕان بوو.
هەروەك نەوشیروان مستەفا خاوەنی قەڵەمێكی بەبڕشتبوو، چەندین كتێب و توێژینەوەی سیاسیی و ئەدەبی و رۆژنامەنووسی پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی كردووە و جێدەستی دیارو بەرچاو بووە.
نەوشیروان مستەفا ئەمین لەساڵی 1944 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە لە 19ی ئایاری 2017دا لەتەمەنی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

