ترەمپ: ئاگربەستی غەززە نزیکە
جیهان 10:02 AM - 2025-07-02
میدیاکان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، ئیسرائیل بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە بۆ ماوەی 60 رۆژ رازیبوە و دەڵێت:"ئەگەر حەماس رازی نەبێت، دۆخی ناوچەكە خراپتر دەبێت".
دۆناڵد ترەمپ لە ئەکاونتى تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" باسی کۆبوونەوەی دوێنێی1ى7ی2025 لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل دەکات، سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە و بە کۆبوونەوەیەکی "بەرهەمدار" وەسفی دەکات .
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت:"ئیسرائیل لەسەر مەرجەکانی ئاگربەست بۆ ماوەی 60 رۆژ لە کەرتی غەززە رەزامەندە و لەو ماوەیەدا لایەنەکان کار بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکەن".
بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، قەتەر و میسر رۆڵیان هەبووە و دەڵێت:"قەتەر و میسر بۆ گەیشتن بە ئاشتی زۆر ماندوبون و هیواخوازە :"لە پێناو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، حەماس ئەو رێککەوتنە قبوڵ بکات، بەپێچەوانەوە دۆخەکە باشتر نابێت، بەڵکو خراپتر دەبێت".
پێشتر ترەمپ رایگەیاندبو کە ئەمریکا هەوڵدەدات، "لە ماوەی هەفتەی داهاتودا" بە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە بگات.
جەنگەکەى نێوان ئیسرائیل و غەززە بە
هێرشی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 دەستیپێکرد،کە 1200 ئیسرائیلی کوشتن و زیاتر لە 250 کەسی بە
بارمتە گرت، ئیسرائیل-یش لە ئۆکتۆبەری 2023 هێرشەکەی بۆ سەر غەززە
دەستپێکرد و بەگوێرەی دواین ئامارى وەزارەتی تەندروستیی غەززە، هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بوونەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 56 هەزار کەس، کە زۆرینەیان سڤیلن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەر دەکاتەوە
02:28 PM - 2026-10-28 -
گۆڤاری تێکۆشەر کەوتە بەردیدی خوێنەران
02:17 PM - 2026-10-28 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ شەرع کۆدەبێتەوە
02:08 PM - 2026-10-28 -
تەرمی دوو منداڵەكە بەخاك سپێردرا
12:00 PM - 2026-10-28
ئەمانەش ببینە
بەهۆى گەردەلولەوە 180هەزار کەس لە هندستان ماڵەکانیان جێهێشت
01:03 PM - 2026-10-28
ترەمپ: پشتیوانی نەتانیاهۆ بووم بۆ سەركەوتنی
11:30 AM - 2026-10-28
وردبینیكردنی لیستی مووچەی هەرێم كۆتایی دێت
10:13 AM - 2026-10-28
هێرشەكان بۆسەر سعودیە نرخی نەوت بەرز دەكەنەوە
09:14 AM - 2026-10-28
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق بەشداری لوتکەی وڵاتانی هەناردەی گازی سروشتی لەڕوسیا دەکات
عیراق 09:51 PM - 2026-10-27 -
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 05:57 PM - 2026-10-27 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم دەکات
کوردستان 05:42 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
جیهان 05:21 PM - 2026-10-27 -
دادگای فیدڕاڵی: کەسانی بیانی دەتوانن موڵک بکڕن و وەبەرهێنان بکەن
عیراق 04:43 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
کوردستان 03:28 PM - 2026-10-27 -
بڕێکى زۆر دۆلارى کاش گەیشتە عیراق
عیراق 01:44 PM - 2026-10-27 -
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27







دابەزێنە

