riklam

مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەر دەکاتەوە

کوردستان 02:28 PM - 2026-10-28
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەری دێرین دلاوەر ئەحمەد مەجید بەسەردەکەنەوە مەکتەبی سکرتارییەت

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەری دێرین دلاوەر ئەحمەد مەجید بەسەردەکەنەوە

رۆژی 28ی10ی2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی فەرماندەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ (دلاوەر ئەحمەد مەجید) یانکرد .

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ دلاوەر لە نزیکەوە لە تەندروستیان پرسییەوەو هیوای زوو چاک بوونەوەیان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە باسیان لە کاروانی خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی هەڤاڵ دلاوەر کرد وەک خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕو کوردپەروەر کە لە هەموو رۆژەسەختەکانی خەباتی شاخدا فەرماندەیەکی بە ورەو لێهاتوو بوو سەر راستانە ئەرکەکانی جێبەجێدەکرد، لەبەرامبەر مێژووی پاک و رابردووی پڕ لەسەروەری مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکرد .

لایخۆیەوە ، هەڤاڵی تێکۆشەر دلاوەر ئەحمەد مەجید باسی لە رۆژگاری پێشمەرگایەتی کردوو وتی بە شانازییەوە بەشێک بووین لە مێژووی یەکێتی و شۆڕشی نوێ و خەباتمان کرد لە پێناو سەرفرازی گەلەکەمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket