riklam

گۆڤاری تێکۆشەر کەوتە بەردیدی خوێنەران

کوردستان 02:17 PM - 2026-10-28
گۆڤاری تێکۆشەر کەوتە بەردیدی خوێنەران تایبەت

گۆڤاری تێکۆشەر کەوتە بەردیدی خوێنەران

سەعات 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 28ی10ی2026، لەمەراسیمێکی شایستەدا لەناو باخچەی مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی و بەئامادەبوونی عومەر شێخ موس تێکۆشەری دێرین و دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لەهەڤاڵانی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردەکان و ئەنجومەنی پشتیوانی و ژمارەیەک لەکادرانی یەکێتی و دەستەی نوسەرانی گۆڤاری تێکۆشەر بڵاوکرایەوە.

پاش بەخێرهاتن و دەقیقەیەک وەستانی ماتەمینی بۆ گیانی پاکی شەهیدان ،مەراسیمەکە دەستیپێکرد، دواتر هەڤاڵ ڕێبوار ستار جێگری سەرنووسەری گۆڤارەکە، لەوتەیەکدا باسی لە گرنگی دەرچوونی ئەم گۆڤارە کرد کەتایبەتە بەساڵیادی سەرۆک مام جەلال وەک وەفایەک لەخەبات و تێکۆشان و مێژووی سەرۆک مام جەلال.

پاشان هەڤاڵ رەهبەر سەید ئیبراهیم سەرنووسەری گۆڤارەکە لەوتەیەکدا ئاماژەی بەمێژوی خەباتی سەرۆک مام جەلال کرد کەڕابەرێکی گەورەی کوردایەتییە و ئەم گۆڤارە دیارییەکە بۆرۆحی سەرۆک مام جەلال.

هەر لەو مەراسیمەدا عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەوتەیەکدا ئاماژەی بە مێژووی سەرهەڵدان و دامەزراندنی یەکێتی کرد بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال کە لەوسەردەمەدا هیوایەکی گەرەبوو بۆ گەلەکەمان، توانرا بڵێسەی شۆرش هەڵبگیرسێ.

هەروەها باسی لە پەیوەندییە گەورە و بەهێزەکانی سەرۆک مام جەلال کرد
کە توانی پەیوەندیەکانی خۆی بۆ سەرکەوتنی یەکێتی وکوردایەتی بەکاربهێنێت و باسی لە مێژوو خەبات و تێکۆشانی مام جەلال کرد دواتر هونەرمەند بورهان محمد بە مەقامێک بە ناونیشانی ،جەنابی مام،بە هاوکاری موزیک زانی بەتوانا نزار زێویی پێشکەش کرد کەتایبەت بوو بە ڕۆحی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال، دواتر گۆڤارەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket