دەستنووسە کۆنەکانی سلێمانی بەشێوەیەکی دیجیتاڵی بەجیهانی دەکرێن
کوردستان 10:35 PM - 2026-10-27
کتێبخانەی ئەوقافی ناوەندی سلێمانی
پانێڵێک بۆ باسکردنی دەستنووسە جیهانییەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ 27ی10ی2026، ڕێورەسمی راگەیاندنی دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی بە
گەنجینەی دەستنوسەکانی کتێبخانەی ئەوقافی ناوەندی سلێمانی و پرۆسەی بە
دیجیتاڵکردنی دەستنوسەکان بەمەبەستی پاراستنی لە کتێبخانەی بریتانیا بەڕێوەچوو، کەسلێمانی
دەباتە سەر نەخشەی نێودەوڵەتی ئەرشیفی جیهانی.
لەو چوارچێوەیەشدا لە پڕۆژەکەدا کە بە هاوبەشییە لەگەڵ زانکۆی
ئێکزیتەری بریتانیا، تائێستا 4 هەزار و 70 دەستنووس بەدیجیتاڵ کراون و بەکوردی و ئینگلیزی بەردەستکراون، دواتر لەمیانی
پانێڵێکدا ناوەڕۆکی هەندێ لەدەستنووسە بەنرخەکان باسکران و ئاماژە بەوەکرا، کە
یەکێک لە دەستنوسەکان سلێمانی وەک دارلعیلم ناودەبات کەبەڵگەی مێژوویی پشتگیریکار
و سەلمێنەری نازناوی پایتەختی رۆشنبیرییە.
هاوکات، لە رێورەسمەکەدا کەخاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئامادەیبوو، خەڵاتی
ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو کەسایەتیانەی کەبەشداربوون و خۆیان تەرخان کرد بۆ
بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژە گرنگە.
هەروەها، کەوسەر محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری کتێبخانەی ئەوقافی ناوەندی
سلێمانی ستایشی ئەم هەوڵە هاوبەشە نیشتمانی و نەتەوەییەی کرد و ئاماژەی بەهەوڵ و
پشتگیرییەکانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کرد لەبەرەوپێشبردنی کارەکانی
کتێبخانەی ئەوقاف و فەراهەمکردنی دەرفەتی بەدەستهێنانی زانیاری لەوڵاتانی
پێشکەوتوی دنیا لەوبوارەدا سەرباری هەوڵ و هیممەتەکانی لەزانکۆکانی وڵاتی بریتانیا
بۆ بەرەوپێشبردنی کایەی کلتوری و ناسنامەی ڕۆشنبیری و شارستانی کورد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارەی گیانلەدەستدانی روداوی شەمەندەفەرەکەی ئیسپانیا گەیشتە 64 کەس
05:05 PM - 2026-10-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەر دەکاتەوە
02:28 PM - 2026-10-28 -
گۆڤاری تێکۆشەر کەوتە بەردیدی خوێنەران
02:17 PM - 2026-10-28 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ شەرع کۆدەبێتەوە
02:08 PM - 2026-10-28
ئەمانەش ببینە
رێبوار تەها جەخت لە ئاوەدانكردنەوەی كەركوك دەكاتەوە
01:12 PM - 2026-10-28
بەهۆى گەردەلولەوە 180هەزار کەس لە هندستان ماڵەکانیان جێهێشت
01:03 PM - 2026-10-28
ترەمپ: پشتیوانی نەتانیاهۆ بووم بۆ سەركەوتنی
11:30 AM - 2026-10-28
وردبینیكردنی لیستی مووچەی هەرێم كۆتایی دێت
10:13 AM - 2026-10-28
زۆرترین خوێنراو
-
لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی تەرمی دوو منداڵەکە دەگەڕێنرێنەوە سلێمانی
کوردستان 11:03 PM - 2026-10-27 -
هەنارەکەی هەڵەبجە
بیروڕا 10:53 PM - 2026-10-27 -
دەستنووسە کۆنەکانی سلێمانی بەشێوەیەکی دیجیتاڵی بەجیهانی دەکرێن
کوردستان 10:35 PM - 2026-10-27 -
عیراق بەشداری لوتکەی وڵاتانی هەناردەی گازی سروشتی لەڕوسیا دەکات
عیراق 09:51 PM - 2026-10-27 -
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 05:57 PM - 2026-10-27 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم دەکات
کوردستان 05:42 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
جیهان 05:21 PM - 2026-10-27 -
دادگای فیدڕاڵی: کەسانی بیانی دەتوانن موڵک بکڕن و وەبەرهێنان بکەن
عیراق 04:43 PM - 2026-10-27







دابەزێنە

