riklam

هەنارەکەی هەڵەبجە

بیروڕا 10:53 PM - 2026-10-27
‌هاژە باست PUKMEDIA

‌هاژە باست

بیروڕا

هەناری هەڵەبجە تەنها میوەیەک نییە وەک ئەوەی هەموو مرۆڤێک دەیبینێت و راستەوخۆ بیری بۆ تامێکی ترش یان شیرین، یان مێخۆش دەچێت و رەنگێکی سوری ئاڵ یان تۆخ یان پەمەیی دێتە پێش چاوی و دەمی بۆی پڕ دەبێ لەئاو، بەتامەزۆییەوە دەیکڕێ و چوار مشقی بۆی دادەنێشێ و مڵچە مڵچ دەیخوات و حەزەکەی خۆی پێ تێر دەکات،

هەناری هەڵەبجە داستانێکە، تایبەتر بۆ هەڵەبجەییەکان، لەگەڵ ناوهێنانی وێنایەکی تراژیدیای ساڵی 1988 دێتەوە خەیاڵدانیان و خەمێک دایاندەگرێت بۆ ئەو دەمەی کە بۆنی سێو، چێژی هەناری داشاری و مەرگی پێنج هەزار مرۆڤی هێنایە بوون

ئەوڕۆکە بۆ دوانزەهەمین ساڵە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، لەهەوڵدایە کەم کەم وێنە تراژیدیاکەی هەنارمان لەلا بڕەوێنێتەوەو ئاوەدانی و جۆش و خڕۆش و گەرم و گوڕی و ژیانمان نیشان بدات، ئەم ساڵ فێستیڤاڵەکە پێمان دەڵێت، نیشتمان لە هەناری هەڵەبجە دەچێت، ئەرێ لەخۆتان پرسیوە واتای چییە؟ 

ئای لەقوڵی ئەو دێڕە، دەبێ بڵێین بریا و سەدان بریا، نیشتمان وەک ناواخنی هەنارێکی هەڵەبجە کۆکراوەو تەبا بوایە، بێیەک نەمانکرایە و بە دابڕان لەیەک خوێنمان لێ بتکایە، هەناری هەڵەبجە بووە داستانێک بۆ جیهان، کەچی عەجەب هێشتا نەبووەتە چیرۆکێک بۆ خۆمان، خۆمان دەرسمان لێ وەرنەگرتوەو هەتا ئێستا نەیگەیاندووین بە کۆبونەوەو تەبایی، دە بڕۆن سبەینێ هەمووتان بڕۆن و لەو فێستیڤاڵە هەم هەنار بکڕن و حەزەکەی خۆتانی پێ بکوژن و گیرفانی جوتیارێکی پێ گەرم بکەنەوە، هەمیشە بە بیرێکی ژیرانە لەو دەنکانە بڕوانن و بەڵکوو ئاوێک بکات بەم ئاگرەدا و بگەنە بەیەک گەیشتن و ڕێککەوتن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket