ئیسرائیل و سوریا ئاگربەست رادەگەیەنن
جیهان 09:58 AM - 2025-07-19
AFP
سوەیدا
باڵیۆزی ئەمریکا
لە تورکیا رایدەگەێنێت:"
دوای چەند رۆژێک لەشەڕ و خوێنڕشتن لەنێوان دروز و بەدەوییەکاندا و کوشتنی زیاتر لە
300 کەس، ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەست رێککەوتن".
تۆم باراک باڵیۆزی
ئەمریکا لە تورکیا لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکسر ایگەیاندووە، "داوا لە دروز و بەدەوی
و سوننە دەکەین چەکەکانیان دابنێن و لەگەڵ کەمینەکانی دیکەدا ناسنامەیەکی نوێ و یەکگرتووی
سوریا بنیات بنێن".
راشیگەیاند:"
ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەستەکە رێککەوتوون, کە لەلایەن تورکیا و ئوردن و دراوسێکانەوە
پاڵپشتی دەکرێت".
پێشتریش بەرپرسێکی
ئیسرائیلی ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە، کەڕێگە بە هێزەکانی سوریا
بدات بچنە ناوچەی سوەیداوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەڕابردوودا ئیسرائیل چەندین جار ڕایگەیاندبوو
کەڕێگە نادات هێزەکانی سوریا لە باشووری وڵاتەکەدا جێگیر ببن ".
هاوکات، سەرۆکایەتی کۆماری سوریا رایگەیاند:"هێزێک لە
باشوور جێگیر دەکەن کە تایبەتە بە کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ
لایەنە سیاسی و ئەمنییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و رێگریکردن لە گەڕانەوەی
توندوتیژییەکان".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، نزیکەی هەفتەیەکە بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی بەدەوی و لایەنە
دروزەکانەوە شەڕ و ئاڵۆزی لەپارێزگای سوەیدای سوریا روویداوە، پاشان ئیسرائیل هێرشی
ئاسمانی لە دیمەشق دەستپێکرد و داوای کشانەوەیانی کرد و رایگەیاند:" ئیسرائیل
ئامانجی پاراستنی دروزەکانی سوریایە".
بەپێی
ئامارەکانی تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا 321 کەس لەشەڕەکەدا کوژراون، کە لەنێویاندا
ژن و منداڵ و کارمەندانی تەندروستیش هەیە و 500 کەسیش بریندار بوون و چارەسەریان
بۆ کراوە، جگە لەوەی بەسەدان خێزان شارەکەیان چۆڵکردووە و ئاوارە بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەر دەکاتەوە
02:28 PM - 2026-10-28 -
گۆڤاری تێکۆشەر کەوتە بەردیدی خوێنەران
02:17 PM - 2026-10-28 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ شەرع کۆدەبێتەوە
02:08 PM - 2026-10-28 -
تەرمی دوو منداڵەكە بەخاك سپێردرا
12:00 PM - 2026-10-28
ئەمانەش ببینە
بەهۆى گەردەلولەوە 180هەزار کەس لە هندستان ماڵەکانیان جێهێشت
01:03 PM - 2026-10-28
ترەمپ: پشتیوانی نەتانیاهۆ بووم بۆ سەركەوتنی
11:30 AM - 2026-10-28
وردبینیكردنی لیستی مووچەی هەرێم كۆتایی دێت
10:13 AM - 2026-10-28
هێرشەكان بۆسەر سعودیە نرخی نەوت بەرز دەكەنەوە
09:14 AM - 2026-10-28
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق بەشداری لوتکەی وڵاتانی هەناردەی گازی سروشتی لەڕوسیا دەکات
عیراق 09:51 PM - 2026-10-27 -
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 05:57 PM - 2026-10-27 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم دەکات
کوردستان 05:42 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
جیهان 05:21 PM - 2026-10-27 -
دادگای فیدڕاڵی: کەسانی بیانی دەتوانن موڵک بکڕن و وەبەرهێنان بکەن
عیراق 04:43 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
کوردستان 03:28 PM - 2026-10-27 -
بڕێکى زۆر دۆلارى کاش گەیشتە عیراق
عیراق 01:44 PM - 2026-10-27 -
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27







دابەزێنە

